پارێزگاری پێشووی دیوانییە دەستگیر کرا
  2020-11-21       349       
هەواڵگریی فڕۆکەخانەی شاری نەجەف، پارێزگاری پێشووی دیوانییەیان لە فڕۆکەخانە دەستگیر کرد.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد: ”کەمێک پێش ئێستا، هەواڵگریی فڕۆکەخانەی نەجەف، عەماڕ مەدەنی، پارێزگاری پێشووی دیوانییەیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرد“.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”پارێزگاری پێشووی دیوانییە لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانە دەستبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەکی دیکە رانەگەیاندراوە“.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×