لەعێراق 33 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، زۆرترینیان لەسلێمانین
  2020-11-22       394       

بەپێی قسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هەروەها 33 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 23 هەزار و 914 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان یەك هەزارو 766 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 412 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 33 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بون و ژمارەیان 10 كەس بوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 535 هەزار و 321 كەس و لەوانە 11 هەزارو 958 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 465 هەزارو 452 كەسیان چاكبونەتەوەو 57 هەزارو 911 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 366 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×