لاهور شێخ جەنگی: ناهێڵین كەس لەسایەی ئێمەدا یاساشكێنی بكات
  2020-11-23       1199       

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  سەردانی ئەو چێشتخانەیەی لە شاری سلێمانی كرد كە دوێنێ لەلایەن چەند كەسێكەوە هەڵكوترایە سەری و ئازاری خاوەنەكەی درا. هاوسەرۆكی یەكێتی وتی: ناهێڵین كەس لەژێر سێبەرو سایەی ئێمەدا یاساشكێنی بكات.

ئاوێنە: دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی چێشتخانەی وەستا كامەرانی كرد لە گەڕەكی عەقاری.

هاوسەرۆكی یەكێتی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك ئاماژەی بەوەداوە: سەردانەكە دوای ئەوە بو كە چەند كەسێكی نابەرپرس بەزەبری چەك پەلاماری خاوەنی چێشتخانەكەیاندا.

وتوشیەتی: ئەم جۆرە هەڵسوكەوت و رەفتارانە لەهیچ كەس قبوڵ ناكرێت و سەرپێچیكاران دەبێت روبەڕوی دادگا بكرێنەوە.

هاوسەرۆكی یەكێتی دەستخۆشی لەدەزگا ئەمنییەكان و بەتایبەتی پۆلیسی سلێمانی كردوە كە لەماوەیەكی كەمدا توانیان تۆمەتباران دەستگیربكەن راشیگەیاندوە: هەمیشە پشتیوانی سەروەربونی یاسا دەكەم و ناهێڵین كەس لەژێر سێبەرو سایەی ئێمەدا یاساشكێنی بكات.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×