340 تۆن ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە دەستیبەسەرداگیرا، بەنیازبوون بیگوازنەوە بۆ هەرێم
  2020-11-24       645       

ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرتووە كە 24 ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوەیان هەڵگرتبوو، بەنیازبوون بە قاچاخ بۆ هەرێمی كوردستانی بگوازنەوە.

ئاوێنە: ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاویكردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ڕۆژئاوای نەینەوا دەستیان بەسەر 340 تۆن ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە (سكراب)دا گرتووە كە بەنیازبوون بە قاچاخ ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی بكەن.

ئاشكراشیكرد، لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستیان بە چڕكردنەوەی هەوڵێكی مەیدانی كردووە، دوای بەدەستهێنانی فەرمانە دادوەرییەكان، دەستیان بەسەر 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گرتووە كە 24 ئۆتۆمبێلی هەڵوەشاوە (سكراب)یان هەڵگرتبوو، بەنیازبوون بە قاچاخ بۆ هەرێمی كوردستان بەپێچەوانەی ڕێنماییەكان و وەرگرتنی ڕەزامەندی بیگوازنەوە.

ئاشكراشیكرد، شۆفێری سەرجەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەستگیركراون و وتەیان لێوەرگیراوە، دانیشیان بەوەداناوە كاری قاچاخچێتی دەكەن و بەنیازبوون ئەو ئۆتۆمبێلە سكرابانە بە یەكێك لە بازرگانەكانی هەرێمی كوردستان بفرۆشن.

جەختی لەوەش كردەوە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەكان و ئۆتۆمبێلەكانیان ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆئەوەی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×