فراكسیۆنی یەكێتی: پێویستە حكومەت چاكسازی لە داهاتی نەوتی و نانەوتی بكات تابتوانێ مووچە دابین بكات
  2020-11-30       376       

سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی بەشێكە لەحكومەت و وەفدەكەش بەشێكی سەرەكی یەكێتی بووە، بەڵام حكومەت دەبێ ڕوونكردنەوە بكات، كاتێك وەفد ناچێت پلانی داهاتوو چی دەبێت، جەختیش دەكاتەوە، پێویستە حكومەت چاكسازی لەسەرچاوەكانی داهاتی نەوتی و نانەوتی بكات تابتوانێ مووچە دابین بكات.

ئاوێنه‌: زیاد جەبار سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم مووچەی مووچەخۆران دابین بكات، نەهاتنی ئەو پارەیەی بەغدا و ڕاگەیاندنی ئەوەی حكومەت ناتوانێ مووچە دابین بكات، بەلامانەوە گرنگە پەڕلەمان دانیشتنی تایبەت بكات بەپرسی مووچە و ئەو دانیشتنەی ئەمڕوش تایبەت بكرێت بەم پرسە.

دەشڵێت، بەردەوام قسەمان لەسەر داهاتی ناوخۆ كردووە، پێشتر حكومەت ڕایگەیاندوە بەهاتنی پارەی بەغداد دەتوانێ مووچە دابین بكات، بەڵام پێویستە حكومەت چاكسازی لەسەرچاوەكانی داهات بكات تابتوانێ مووچە دابین بكات، پێداگرین لەوە چونكە چاكسازی لە مووچە ناكرێت، بەڵكو لەداهاتی نەوتی و نانەوتی دەكرێت، بەڵام تائێستا بەكردار كاری لەسەر نەكراوە و تەنها لەڕاگەیاندن باسكراوە.

ڕوونیشیكردەوە، یەكێتی بەشێكە لەحكومەت و وەفدەكەش بەشێكی سەرەكی یەكێتی بووە، بەڵام حكومەت دەبێ ڕوونكردنەوە بكات، كاتێك وەفد ناچێت پلانی داهاتوو چی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×