لەمساڵدا 20 حاڵەتی توشبوون بە ئایدز لە هەرێم دەستنیشان كراوە
  2020-12-01       324       
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لەم ساڵدا زیاتر لە 194 هەزار پشكنین بۆ ڤایرۆسی (HIV) كراوە. لەم ژمارەیە تەنها 20 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم تۆماركراوە، كە 17 لەوان بیانین.

ئاوێنه‌: لەڕۆژی جیهانی ئایدزدا وەزارەتى تەندروستی ڕایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوترەوە تائێستا 305 حاڵەتی دەستنیشانكردنی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدز تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش کە تەنها 52 تووشبوو هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بوون و 253 حاڵەتیش بیانی بووە.

ئاشکراشی کرد، لە هەرێمی كوردستان لەم ساڵدا زیاتر لە 194 هەزار پشكنین بۆ ڤایرۆسی (HIV) كراوە. لەم ژمارەیە تەنها 20 حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی ئایدز تۆماركراوە، كە 17 لەوان بیانین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×