"به‌منزیكانه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پرسی موچه‌ كۆده‌بێته‌وه"
  2020-12-01       581       
جوتیار عادل
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌منزیكانه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پرسی موچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌گوێره‌ی رێژه‌ی له‌ 17% داوای مافه‌ داراییه‌كانی له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ 10‌ رایگه‌یاند، به‌منزیكانه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پرسی موچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیارێكی گونجاو ده‌دات‌.

له‌باره‌ی‌ چونی‌ شاندی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا، ناوبراو وتی‌، حكومه‌ت بڕیاریداوه‌، هه‌ركاتێك به‌گونجاوی زانی، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021و پشكی كورد له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌، جوتیار عادل وتی‌‌، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه‌و به‌گوێره‌ی رێژه‌ی له‌ 17% داوای مافه‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات، گفتوگۆكانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×