گەندەڵیەكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت
  2020-12-02       520       

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی گەندەڵیەكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت: لەو نەخۆشخانەیە كارمەندەكان بە ئارەزوی خۆیان مامەڵەی خراپ بە پارەی سیستمی نیمچە تایبەتەوە دەكەن.

ئاوێنه‌: تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بڵاویكردەوە: بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی بەدەست تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی كەوتوە، گەندەڵی گەورە لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەی شەهید رودەدات و بەشێك لەو گەندەڵییانە پەیوەندییان بە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە و ستافەكەیەوە هەیە كە بە ئارەزوی خۆیان مامەڵەی خراپ بە پارەی سیستمی نیمچە تایبەتەوە دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو: بەڕێوەبەری گشتی بە تەنها ٤٠%ی هەمو داهاتی سیستمی نیمچە تایبەتی بۆ خۆی بردوەو هەر یەكە لە بەڕێوەبەری ژمێریاری و كارگێری و خەزنەدار و تەنانەت وردبینیش هەر یەكەو ڕێژەیەكی پارەكەیان بەكەوتوە و ئەم زەوتكاری و پێشێلكاریانە لە كاتێكدایە كە تەندروستكاران چەندین مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوا لە دەستەی دەستپاكی و پەرلەمانی كوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین كە بەدواداچون بۆ ئەم گەندەڵییانە بكا و ئەوانەی تاوانەكانیان دەسەڵمێ بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×