خۆپیشاندانی خاوەن نوسینگەکانی فێركردنی شۆفێری لە سلێمانی بەڕێوەچوو
  2020-12-02       525       


یەکێک لە خاوەن نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت "بۆ ناڕەزای دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ بڕیارماندا لە نزیک شەقامی پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان ساز بکەین".

ئاوێنە - زریان محەمەد: پۆڵا بابەتاهیر، یەکێک لە خاوەن نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند "ڕێنمایی ژمارەی ٣ ساڵی ٢٠١٦ لە ساڵی ٢٠١٩دا ھەڵوەشێنرایەوە بەڵام ئێستا لە لایەن وەزیری ناوخۆ بڕیار دراوە جێبەجێ بکرێت بە پێ ڕێنمایەکەش کۆمەڵێک مەرجی تیادا  بۆتەھۆی ناڕەزایی خاوەن نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری لە سلێمانی ئەمڕۆش خۆپیشاندانمان ساز کرد".

سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێنماییەکان وتی "بەگوێرەی ڕێنماییەکە ئەبێت ھەموو نوسینگەیەک خاوەنی گۆڕەپانێکی ٦٠٠ مەتری تایبەت بە خۆی بێت و ھۆڵێکی ھەبێت لە ٣٠ مەتر کەمتر نەبێت و شوێنی پێشوازی  و کافتریا و ئۆفیسی مۆدێرنی ھەبێت، ھەموو مانگێک بڕی ١٠٠ دۆلارمان وەک بیمە لێ وەردەگرن بۆ ھەر ئۆتۆمبیلێک".

لە ناو شاری سلێمانی ٥١ نوسینگەی فێرکردنی شۆفێری ھەیە ئەگەر ڕێنمایەکە جێبەجێ نەکەن مۆڵەتی کارکردنیان بۆ نوێ ناکرێتەوە ئەو نوسینگاناشەی کۆنن دەبێت نوێ بکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×