لە عێراق 34 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-12-02       508       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، یەك هەزارو 961 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 34 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە لەوانە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 30 هەزار و 802 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان یەك هەزارو 961 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 743 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 34 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە نۆ توشبویان لە پارێزگای سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 556 هەزار و 728 كەس و لەوانە 12 هەزارو 340 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 486 هەزارو 313 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 75 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 277 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×