2020-12-04   839     
بەختیار عەلی
ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت، گورزێكی كوشنده‌ی تره بۆ‌وه‌همگه‌راو خۆشبین‌و ڕیفۆرمیسته‌كان، ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی جیاواز جیاواز‌واده‌بینن‌واقعی سیاسی كوردستان، جیا له‌واقعی سیاسی ڕۆژهه‌ڵات، گیرۆده‌ی مه‌یله‌تاریك‌و فاشیستییه‌كانی خۆی نییه. گورزێكی گه‌وره‌یه له‌تیوریزه‌كه‌ره‌كانی گۆڕانكاری بچوك‌و دڵۆپ دڵۆپ، كه پێیانوایه هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان‌و په‌رله‌مانتاریزم ده‌توانێت‌واقعی كوردستان بگۆڕێت. نه‌ناسینی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان، دیارینه‌كردنی سروشتی‌وه‌ك به‌شێك‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ك له‌سیستمێكی گه‌وره‌تر كه سیستمی فاشیزمی خۆرهه‌ڵاتییه، سیستمێك كه به‌رده‌وام دیارده‌و ڕژێم‌و حیزب‌و حوكمڕانی خوێناوی دروستده‌كات، هێزگه‌لێكی‌وێرانكار كه یه‌ك یه‌كتر ته‌واوده‌كه‌ن، كارێك ده‌كات، زۆرینه‌ی په‌رچه‌كرداره‌كان به‌رامبه‌ر تاوانه‌كان ببن به‌په‌رچه‌كرداری نمایشی‌و بێ به‌ها.
تاوانباری ڕاسته‌وخۆ له‌هه‌موو تاوانه سیاسییه‌كانی كوردستاندا ئاشكرایه كێیه، تاوانباری ڕاسته‌وخۆو بكه‌ری یه‌كه‌م، پارتی‌و یه‌كێتین، ئه‌وه نه‌گه‌ڕانی ده‌وێت‌و نه‌هیچ كه‌شفێكی بلیمه‌تانه‌یه.وه‌ك ده‌ڵێن «ناكرێت ئه‌مریكا هه‌موو ڕۆژێك سه‌رله‌نوێ بدۆزرێته‌وه»، ئه‌مریكا یه‌كجار دۆزراوه‌ته‌وه‌و ته‌واو بووه، تاوانبار له‌مێژه له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا دیاره‌و دۆزراوه‌ته‌وه، ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كۆی سیستم، كۆی فه‌زای گشتی، كۆی كولتووری سیاسی، كۆی مۆراڵی فه‌ردی‌و ده‌سته‌جه‌معیمان چۆن مامه‌له‌له‌گه‌ڵ تاوان‌و تاوانباردا ده‌كات، چۆن‌و به‌چ ڕێگایه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر تاوانه‌كه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات.
به‌بڕوای من، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ترسن له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌هه‌رێمدا به‌ڕوونی‌وه‌ك فاشیزم ناوبنێن، ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌وردی به‌سه‌ر ته‌واوی سیستمی بیركردنه‌وه‌ی فیكری‌و ئه‌خلاقی خۆیاندا بچنه‌وه، چونكه شیوه‌نی درۆزنانه سوودێكی نییه كاتێك نه‌ته‌وێت به‌ڕوونی دان به‌وه‌دا بنێیت كه ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت‌و ده‌جوڵێت‌و كارده‌كات چه‌نده‌ها ماشێنی فاشیستیانه‌یه، كه له‌هه‌ناوی سیستمێكی تایبه‌تی سیاسی‌و ئابوورییه‌وه هاتونه‌ته ده‌رێ، ئه‌ویش «كه‌پیتالیزمی خۆرهه‌ڵاتییه». فاشیزم مانای بوونی سیستمێك، توندوتیژیی تێیدا جه‌وهه‌ره، بڕیارده‌ری یه‌كه‌مه، كه‌ره‌سته‌ی بنه‌ڕه‌تی دابینكردنی ده‌سه‌ڵات‌و دروستكردنی مۆراڵ‌و پاراستنی سیستمه.واته توندوتیژیی زمانی سه‌ره‌كی كایه‌ی سیاسه‌ته، زمانی گوزارشته له‌هه‌موو ناكۆكییه‌كدا، زمانی چاره‌یه له‌هه‌موو ململانێیه‌كدا، هه‌موو ناته‌باییه‌كیش بچوك بێت یان گه‌وره تا سنووری سووتان‌و خوێن‌و خنكان ڕاده‌كێشێت. لێره‌وه، توڕه‌بوون له‌گرتنی چالاكوانه‌كانی كوردی خۆرهه‌ڵات‌و شه‌هیدكردنی كاوه ته‌نیا له‌یه‌ككاتدا مانای هه‌یه، ئه‌ویش ده‌مێك باوه‌ڕ به‌وه بهێنین ئێمه له‌قۆناغێكی گه‌شه‌ی به‌ربڵاوی فاشیزمدا ده‌ژین كه خودی سیستمی سیاسی «وه لێره‌دا مه‌به‌ست ته‌واوی سیستمه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه، به‌ده‌سه‌ڵاتی كوردیشه‌وه» ته‌نیا ترۆپكی هه‌ره‌مه فاشیستییه‌كه‌ن.
له‌مجۆره سیستمانه‌دا هیچ تاوانێك نییه، به‌شێك نه‌بێت له‌تاوانێكی تر، توندوتیژیی له‌دونیای ئێمه‌دا هه‌میشه توندوتیژییه‌كی زنجیره‌یی‌و تێهه‌ڵكێشراوه، په‌رچه‌كردار به‌رامبه‌ر یه‌كێكیان‌و بێده‌نگی به‌رامبه‌ر یه‌كێكی دییان جێگای گومانه. یه‌كێك له‌هه‌له‌گه‌وره‌كانی تێگه‌یشتن‌و تێڕوانینی سیاسی ئێمه، وه‌رگرتنی تاوانه‌كانه وه‌ك دیارده‌ی تاك‌و ته‌نیا، وێناكردنی كه‌یسه‌كانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌ك تاوانباری به‌ره‌ڵا‌و ده‌سه‌ڵاتپه‌رست كه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنمژ‌و دڕنده‌یه، ئه‌نجامی دابێتن. یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو كوژراوه‌كان ته‌نیا یه‌ك كه‌س بن‌و یه‌ك ڕۆڵ دووباره‌بكه‌نه‌وه، هه‌موویان یه‌ك جه‌سته‌بن له‌كۆمه‌ڵـێك فۆرمدا، یه‌ك مردن بن له‌كۆمه‌ڵێك گۆڕی جیاوازدا. به‌م‌وێناكردنه‌ش تاوانه‌كان هه‌موو به‌جۆرێكی ترسناك له‌قاڵب ده‌درێن، ده‌خرێنه ناو یه‌ك فۆرمه‌وه، ناو چێوه‌ی یه‌ك چیرۆكه‌وه، پێكڕا ده‌بن به‌یه‌ك حیكایه‌ت كه هه‌میشه هه‌مان هه‌ست‌و نه‌ست‌و عاتیفه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن‌و هه‌میشه هه‌مان نمایش دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مجۆره له‌قاڵبدانه ته‌نیا له‌قاڵبدانی وێنه‌ی تاوانه‌كان نییه، به‌ڵكو له‌قاڵبدانی شێوه‌ی په‌رچه‌كرداره‌كانیشه. هه‌موو تاوانێك كه له‌چوارچێوه‌ی وێنه‌یه‌كی پێشینه‌و په‌رچه‌كردارێكی ده‌رونی‌و عه‌قڵی ئاماده‌دا گیرده‌كرێت، دواجار وه‌ك وێنه‌یه‌كی دووباره، وه‌ك چیرۆكێك كه جگه له‌خۆی هیچی تر ناگێڕێته‌وه، وێناده‌كرێت. ئه‌وه‌ی سه‌رنجبدات‌و له‌تاوانه سیاسییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ناوچه‌ی ئێمه بڕوانێت، به‌رده‌وام هه‌مان تێكست‌و هه‌مان نمایش ده‌بینێته‌وه، هه‌مان تاوانبار‌و هه‌مان قوربانی دێنه‌وه سه‌ر سه‌حنه، هه‌مان شیوه‌ن‌و هه‌مان قسه‌كه‌ران، هه‌مان گووتار‌و هه‌مان عاتیفه، به‌جۆرێك مرۆڤ هه‌ستده‌كات كه ده‌كرێت تا قیامه‌ت به‌مجۆره له‌سه‌ر نمایش به‌رده‌وامبین بێئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك بنێین بۆ تێپه‌ڕاندنی. به‌كورتی له‌م نمایش‌و دووباره‌بوونه‌وه «ریتوالی»و «دینیی»ـه‌دا، په‌یوه‌ندی قووڵی نێوان تاوانه‌كان‌و سیستم ونده‌كرێت. توندوتیژیی، ڕه‌هه‌نده پراكتیكی‌و پراگماتییه‌كانی بۆ ده‌سه‌ڵات ونده‌كات‌و وه‌ك ڕووداوێكی خورافی‌و ئه‌فسانه‌یی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی سیستمه ده‌خرێته ڕوو. لێره‌دا مه‌رگ، تاوان، گرتن، زنجیره‌كانی كوشتن‌و كوشتنی نهێنی، هێنده‌ی ڕۆحی ئه‌فسانه به‌هێزده‌كه‌ن، هێنده‌ی ده‌بنه‌وه به‌شیوه‌ن‌و سكاڵا‌و خۆكوتانێكی دینی، هێنده‌ی ده‌بنه‌وه به‌بۆنه تا كه‌سانێك پرۆسه‌ی «كاسارسایس ـ تطهیر» ـی سیاسی بۆخۆیان بكه‌ن، خۆیان له‌خوێنی كوژراوه‌كان‌و له‌ئازاری گیراوه‌كان هه‌ڵبكێشن تا شتێك له‌شه‌به‌نگی مه‌سیحانه‌ی ئه‌وان بخه‌نه سه‌ر سه‌ریان، شتێك له‌ئه‌فسانه‌ی شه‌هاده‌تی ئه‌وان بۆ خۆیان بدزن، پرۆسه‌یه‌كی ڕوانینی ڕاسته‌قینه‌و تێفكرینی سیستماتیك ناخه‌نه‌وه. ئه‌مه وایكردوه هه‌موو په‌رچه‌كرداره‌كان به‌رامبه‌ر تاوان، په‌رچه‌كرداری كاتی‌و تێپه‌ڕ‌و عاتیفی‌و پۆپۆلیستیانه بێت، هه‌میشه له‌دوای تاوانه‌كه شه‌پۆلێك هه‌ڵچوونی عاتیفی‌و وتاری حه‌ماسی به‌رزده‌بێته‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌كی كورت داده‌مركێته‌وه‌و خۆشبینه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خۆشبینی خۆیان، بۆ گووتاره لیبراله‌و چاره په‌رله‌مانتاریستییه‌كه‌یان.
كه ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی فاشیستییه، یان كه ده‌ڵێین فه‌زای سیاسی له‌خۆرهه‌ڵاتدا به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیست‌و تا ئه‌مڕۆ هێزگه‌لی به‌رهه‌م نه‌هێناوه خاڵی بێت له‌مه‌یلی توندی فاشیستیانه، له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامگیری وه‌ده‌ستدێت. له‌هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌یه، توندوتیژیی دیارده‌یه‌كی سیستماتیك‌و ئۆرگانییه، واته ده‌ركه‌وته‌یه‌كی لابه‌لایی نییه كه ته‌نیا به‌حوكمی ناچاری پێویستی به‌نێچیر بێت، به‌ڵكو به‌شێكی گرنگی مانه‌وه‌ی سیسته‌مه. لێره‌دا كوشتن پێداویستییه‌كی شه‌خسی نییه كه تێیدا سیاسییه‌ك وابزانێت شوێن‌و مه‌وقعییه‌تی له‌مه‌ترسیدایه‌و ده‌بێت به‌كوشتن به‌رگری له‌خۆی بكات، كوشتن به‌شێك نییه له‌دووبه‌ره‌كی سیاسی، به‌ڵكو كوشتن‌و گرتن‌و هه‌ڕه‌شه‌و دروستكردنی فه‌زای سامناك، ریتواڵێكی بنه‌ڕه‌تی خۆده‌رخستنی ده‌سه‌ڵاته، زمانی قسه‌كردنێتی، شێوازێكه له‌شێوازه سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌عبیر. ته‌نیا زاده‌ی دۆخێكی پارانۆیی نییه كه تێیدا سیاسی ترس دایده‌گرێت له‌هێزی خۆی، به‌ڵكو شا نیشانه‌ی ناو سیستمی ڕه‌مزیی ده‌سه‌ڵاته. لێره‌دا كوشتن گوزارشت نییه له‌هیچ ناكۆكییه‌ك، پێویستی به‌هیچ به‌هانه‌یه‌كی گه‌وره نییه بۆئه‌وه‌ی هه‌بێت، تاوانه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌وه‌وه نییه كه ئایا له‌رووی سیاسییه‌وه مه‌نتیقین یاخود نا، پێویستن یاخود نا، به‌ڵكو تاوان ئه‌و میكانیزمه بنه‌ڕه‌تییه‌یه كه سیستم له‌رێگایه‌وه توانای خۆی له‌سه‌ر دروستكردنی پیاوكوژ‌و قوربانی تاقیده‌كاته‌وه، چونكه فاشیزم بریتییه له‌وه‌ی كۆی فه‌زای سیاسی ده‌بێته كارخانه‌یه‌كی گه‌وره كه به‌رده‌وام بكوژ‌و كوژراو، جه‌لاد‌و قوربانی به‌رهه‌مده‌هێنێت. كوشتن مه‌رج نییه ته‌نیا كوشتنی جه‌سته‌یی بێت، به‌ڵكو هه‌موو كوشتنێكی ڕه‌مزیش، هه‌موو توندوتیژییه‌كی ره‌مزیش دواجار به‌شێكی ئۆرگانی فه‌زای فاشیستییه. هه‌ر كاتێكیش ئه‌مانه هه‌بوو‌و نكوڵیمان له‌بوونی فاشیزم كرد، ده‌بین به‌به‌شێكی ئۆرگانی له‌و نمایشه‌ی كه هه‌یه. نكوڵیكردن له‌فاشیزم به‌شێكی گرنگی فاشیزم خۆیه‌تی. یه‌كێك له‌سیفه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی فاشیزمی خۆرهه‌ڵاتی بریتییه له‌دوورخستنه‌وه‌ی وێنه‌ی تاوان له‌سروشته ئۆرگانییه‌كه‌ی، له‌نیشاندانی وه‌ك دیارده‌یه‌كی نائاسایی كه له‌كه‌سانێكی نائاسایی ده‌وه‌شێته‌وه. وه‌ك شتێك كه هه‌میشه ناوازه‌یه، ڕیزپه‌ڕه، تووشی شۆكمان ده‌كات. شۆك لێره‌دا هێمای توانه‌وه‌یه له‌ناو عه‌قڵییه‌ت‌و تێڕوانین‌و بینینی سیستمدا، دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیستمه له‌ڕێگای پێداگرتن له‌سه‌ر غه‌ریبی‌و ڕیزپه‌ڕی دیارده دزێوه‌كانی ... هه‌تا وشه‌ی تیرۆریست له‌م سیاقه‌دا، ده‌بێته وشه‌یه‌ك كه له‌ڕێگایه‌وه سیستم ده‌یه‌وێت ده‌مامكێك بكاته سه‌ر جه‌وهه‌ره توندوتیژ‌و نائینسانییه‌كه‌ی، ده‌ركردنی تیرۆریست بۆ ده‌ره‌وه، نامۆكردن‌و قێزه‌ونكردنی، هه‌وله‌بۆ شاردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری فاشیزمانه‌ی ته‌واوی سیستمه سیاسییه‌كه، كه تیرۆر له‌ته‌واوی جه‌سته‌یه‌وه دێته‌ده‌رێ. تیرۆریست ئه‌و داشی شه‌تره‌نجه‌یه كه سیستم ده‌یكاته قوربان، تا له‌ڕێگایه‌وه، تیرۆر‌و ترس له‌ته‌واوی سیستمدا بشارێته‌وه.
به‌كورتی هه‌موو تاوانێكی كوشتنی سیاسی، شتێكه له‌هه‌ناوی سیستمی سیاسییه‌وه دێته‌ده‌رێ، له‌قووڵایی گرێ ناوه‌كییه‌كانی ئه‌و كایه‌یه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، به‌رهه‌می راسته‌وخۆی ئیشكردنی سیاسه‌ته وه‌ك چالاكییه‌ك كه باركراوه به‌ڕۆحی توندوتیژیی‌و ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی. كوشتن لێره‌دا سروشتی تێكستێكی شانۆیی هه‌یه، جۆرێكه له‌نمایش به‌كۆمه‌ڵێك ڕۆڵ‌و بكه‌ری جیاوازه‌وه. پێداگرتن به‌ته‌نیا له‌سه‌ر بكوژ‌و كوژراو، هه‌وڵێكه بۆ بیربردنه‌وه‌ی كۆی نمایشه‌كه، هه‌وڵێكه بۆ ونكردنی ڕیشه‌كانی تاوانه‌كه، پاككردنه‌وه‌ی سیستم‌و فه‌زا‌و بكه‌ره مێژووییه‌كانه له‌ڕۆڵی خۆیان، كورتكردنه‌وه‌ی تێكسته‌كه‌یه بۆ یه‌ك دیمه‌ن، تیشكخستنه سه‌ر یه‌ك دیو‌و یه‌ك به‌ش‌و یه‌ك بكه‌ر، واته شێواندنی تێكستی راسته‌قینه‌ی تاوانه‌كه‌یه كه تێكستێكی ئاڵۆز‌و فره جه‌مسه‌ر‌و فره كاراكته‌ره.
لێره‌دا وه‌ك نمایشێك سه‌یری تاوانی سیاسی ده‌كه‌م، نمایشێك كه ئه‌كته‌ری خۆی هه‌یه.
نمایشی كوشتن لێره‌دا چوار ئه‌كته‌ر «یان بكه‌ر»ی سه‌ره‌كی هه‌یه، چوار بكه‌ر كه به‌پێی دوورونزیكیان له‌كوژراوه‌كه‌وه ده‌كرێت پۆلێنیان بكه‌ین. دووانیان، ته‌واو دوورن له‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌تاوانه‌كه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێكی ئۆرگانی ئه‌و فه‌زایه‌ن كه نمایشی كوشتنه‌كه پێكده‌هێنێت، بكوژ نین، به‌ڵام هاوشانی هه‌میشه‌یی فه‌زای تاوانن‌و ڕێگرن له‌وه‌ی ده‌موچاوه راسته‌قینه‌كه‌ی تاوانی سیاسی‌و سروشته فاشیستییه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت. دوو بكه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش، كاراكته‌ری سه‌ره‌كی گوناهه‌كه‌ن، ده‌ستێكی ڕاسته‌وخۆیان له‌تاوان‌و شاردنه‌وه‌یدا هه‌یه. دوو بكه‌ره ناراسته‌وخۆكه ئه‌مانه‌ن:
1. بكه‌ری پاسیڤ: كه زۆرینه‌ی كه‌سانی بێباك‌و بێخه‌یاڵی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه، ئه‌مانه دوورترین بكه‌ری ناو سیستمن، بینه‌رێكی كه‌مته‌رخه‌م‌و بێلایه‌ن‌و بێ تێفكرینن له‌ته‌واوی نمایشه‌كه. بینه‌رێكن واده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك كاریان به‌هیچه‌وه نه‌بێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو شته‌كانن، كه ده‌یانبینین وا هه‌ستده‌كه‌ین له‌نێوان ئه‌و‌و جیهاندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه، وادیاره وه‌ك بكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای سیاسی، وه‌ك بێگوناهێكی بێلایه‌ن بن... ئه‌مجۆره بكه‌ره، ده‌رهه‌ق به‌ژینگه‌ی خۆی بوونه‌وه‌رێكی بێده‌نگه، وه‌ك چۆن گیاندا‌رێك هه‌لومه‌رجه‌كانی ژینگه قه‌بووڵده‌كات، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه نه ده‌یه‌وێت ڕابمێنێت، نه بیرده‌كاته‌وه، نه تێده‌فكرێت. ئه‌م بكه‌ره، كۆمه‌ڵگا‌و ژیان‌و بوونی وه‌ك خۆیان، به‌هه‌مان چۆنێتی ئه‌سڵییانه‌وه قه‌بووڵه. ئه‌مجۆره مرۆڤانه له‌دۆخی ئاسایی‌دا واده‌رده‌كه‌ون وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌هیچ گوناهێكدا نه‌بێت، به‌ڵام گه‌ر ڕاستگۆبین، ئه‌مانه ناوكه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سیستم دروستده‌كه‌ن. ئه‌مجۆره بكه‌رانه، ئه‌و به‌شه‌ن كه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی سیستمن. ڕاسته ئه‌م بكه‌ره بێگوناهـه، كه‌س ناكوژێت، به‌ڵام هه‌ندێجار هه‌موو گوناهـ له‌ناو بێگوناهیدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت. گوناهی گه‌وره لێره‌دا هه‌ر بێباكی‌و كه‌مته‌رخه‌می نییه، به‌ڵكو تێنه‌گه‌یشتنه له‌ته‌واوی ئه‌و سیستمه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، سیفه‌تی سه‌ره‌كی بكه‌ری پاسیڤ بێده‌نگی نییه، به‌ڵكو تێنه‌گه‌یشتن، یان نه‌بوونی هه‌ر هه‌وڵێكی تێگه‌یشتنه. بێده‌نگی بكه‌ری پاسیڤ، له‌تێنه‌گه‌یشتنه‌وه دێت. ئه‌و بینه‌رێكی ئه‌به‌دی نمایشگه‌لێكه كه ناتوانێت له‌تێكسته‌كه‌ی تێبگات، تێنه‌گه‌یشتن لێره‌دا نه‌زانین نییه، نابێت تێكه‌ڵی نه‌زانینی بكه‌ین، به‌ڵكو وه‌زیفه‌یه‌كی ئایدۆلۆژییه، ونكردن‌و یادكردن‌و له‌بیربردنه‌وه‌ی ڕاستی شته‌كانه. واته جه‌هل نییه، به‌ڵكو جۆرێكه له‌هه‌ڵوێست، سه‌نگه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ مانه‌وه‌ی شته‌كان وه‌ك خۆیان، میكانیزمێكی گه‌وره‌ی به‌رگریی سیستمه له‌خۆی. بكه‌ری پاسیڤ له‌ڕێگای دژایه‌تیكردنی ته‌فسیره‌وه، له‌ڕێگای تێنه‌گه‌یشتنه‌وه، له‌ڕێگای دووباره‌كردنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگای باوه‌وه جیهان ده‌پارێزێت. پاسیڤێتی بكه‌ری پاسیڤ له‌وه‌دایه كه هه‌مان چیرۆكی ئاماده‌و هه‌ڵوێستی ئاماده دووباره‌ده‌كاته‌وه، بكه‌ری پاسیڤ گه‌ر هاوسۆزی قوربانی بێت یان جه‌لاد، هیچ له‌هیچ ناگۆڕێت، چونكه دواجار زامنی به‌رهه‌مهێنه‌وه‌ی جیهانه وه‌ك خۆی... له‌ڕێگای تێنه‌گه‌یشتنییه‌وه، ته‌نیا زه‌مینه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه خۆش ناكات، به‌ڵكو زه‌مینه بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو سیستم خۆشده‌كات.
2. بكه‌ری كۆمبارس: ئه‌مجۆره بكه‌ره، كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌شی هه‌ره زۆری قسه‌كه‌ران‌و توێژه‌ره‌وانی سیاسی‌و شیوه‌نگێڕان ده‌گرێته‌وه، كه بۆ چه‌ند ڕۆژێك میدیاكان پڕده‌كه‌ن‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگا پڕ ده‌كه‌ن له‌هه‌ستێكی ده‌سته‌جه‌معی به‌تاوان‌و شیوه‌نێكی ئینشایی به‌رپاده‌كه‌ن‌و پرسه‌یه‌كی ڕیتۆریكی داده‌نێن. ئه‌مجۆره بكه‌ره ڕۆڵێكی هه‌یه نزیك له‌ڕۆڵی كۆرس له‌درامای گریكییدا، خۆی نه‌وه‌ك به‌شدارییه‌كی له‌كرده‌ی كوشتندا نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی قوربانیش بێت، له‌وانه‌یه به‌خوڕتر له‌دایك‌و بابی قوربانییه‌كان فرمێسك بڕێژێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مجۆره بكه‌ره پێكهێنێكی سه‌ره‌كی شانۆی تاوانه‌كه‌یه، له‌په‌راوێزی هه‌موو كرده‌یه‌كی فاشیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ڕۆڵی وه‌ك ڕۆڵی ته‌رازوویه‌ك وایه كه هاوسه‌نگی ده‌رونی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌و دونیایه‌ی به‌رده‌وام شانۆی تاوانی ترسناكه. هیچ ڕه‌حمێك به‌تاوانبار ناكات، له‌وانه‌یه زۆر سه‌رسه‌ختانه‌ش بۆی بگه‌ڕێت، به‌ڵام وه‌زیفه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا وه‌ك كۆ‌و سیستم وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی له‌شوبهه‌ت‌و گومانی خه‌تاكارانه دووربخاته‌وه.
پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت عوسمان‌و سۆرانی مامه حه‌مه‌شدا، ئه‌م بكه‌ره هه‌ر‌وایكرد... به‌هۆی ئه‌وه‌وه، تاوانه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی ببن به‌كه‌ره‌سته بۆ تێگه‌یشتن له‌بونیادی تاوان له‌كۆمه‌ڵگادا، ببن به‌هۆكار بۆ بینینی هه‌رچی ڕوونتر‌و زیادتری فاشیزم، ده‌بنه تاوانی جودا، تاك‌و ته‌نها، ناوازه، سه‌مبولیك كه له‌ڕێگایانه‌وه كۆمه‌ڵگا پێداویستی خۆی بۆ شه‌هیدی ره‌مزیی‌و مه‌رگپه‌رستی تێرده‌كات. ئه‌م بكه‌ره وه‌زیفه‌یه‌كی زۆر سه‌نتراڵ‌و گرنگی هه‌یه، له‌وه‌دا ئاراسته‌ی هه‌ستی گشتی كۆمه‌ڵگا بكات تا چۆنێتی به‌رخوردی له‌گه‌ڵ تاوانه‌كه‌دا ئاشكرابكات. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ش، دوو هه‌ستی گه‌وره‌و به‌گوژم تێكه‌ڵده‌كات. یه‌كه‌م «هه‌ستكردن به‌تاوان» دووه‌م «هه‌ستكردن به‌په‌شیمانی‌و پاكی». ئه‌م دوو هه‌سته ململانێی نێوان هه‌ستی فه‌ردی‌و هه‌ستی ده‌سته‌جه‌معی ده‌رده‌خاته‌وه، له‌به‌شێكی ئه‌م تێكسته ئۆدیبییه‌دا ویژدانمان ده‌نوسێت «ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگا هه‌موو تاوانبارین»، له‌به‌شێكی تری تێكسته‌كه‌دا ویژدانمان ده‌نوسێت «من وه‌ك فه‌رد هیچ گوناهێكم نییه، به‌ڵكو تا ئه‌وپه‌ڕی هاوسۆزیی‌و عه‌شق له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كه‌دا هاوسۆزم، قوربانییه‌كه به‌شێكه له‌من، من به‌شێكم له‌و».
سه‌ره‌تا هه‌ندێك له‌م بكه‌رانه ده‌كه‌ونه ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی ده‌سته‌جه‌معی به‌گوناهـ دروستبكه‌ن، قسه له‌پیسی‌و ناشیرینی كوردستان‌و مرۆڤی كورد به‌گشتی ده‌كه‌ن‌و به‌جۆرێكی هیستیریی به‌ملاولادا تاوان ده‌به‌شنه‌وه، ئه‌م توڕه‌ییه هیچ كات له‌هه‌ڵچوونێكی عاتیفی ڕووت‌و بێ ناوه‌ڕۆك‌و بێ فیكر تێناپه‌ڕێت، ئه‌مجۆره پیسی‌و خه‌تاكارییه‌ش كه باسیده‌كه‌ن هه‌ستێكی دینییه، نه‌وه‌ك زاده‌ی زمان‌و عه‌قڵییه‌تێكی زانستی بێت كه له‌تێگه‌یشتنی بونیادی كه‌پیتالیستی‌و فاشیستی كۆمه‌ڵگاوه هاتبێت. تاوان لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لادان یان «ئینحرافێكی ئه‌خلاقی» كه سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگایه، مرۆڤه‌كانه، ڕۆشنبیرانه . لێره‌دا تاوان له‌هه‌موو ده‌لاله‌ته مێژوویی‌و سیاسییه ڕاسته‌قینه‌كانی خاڵیده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌كی ده‌رونی تا بكه‌ری كۆمبارس كینه‌و نه‌فره‌ت‌و شه‌ڕانگێزیی خۆی خاڵیبكاته‌وه، بیكات به‌به‌هانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژیی زیاتر، بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یه‌كی نوێی ماشێنه فاشیستییه‌كان كه له‌سه‌ر هه‌ڵچوون‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزانه ده‌ژین. وروژاندنی «هه‌ستكردن به‌تاوان» لێره‌دا له‌هه‌ستێكی به‌رپرسیارێتییه‌وه نه‌هاتووه، چونكه هه‌ستكردن به‌تاوان كاتێك مانای هه‌یه كه هاوشانی هه‌وڵدان بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌و سیستمه‌ی كه تاوان به‌رهه‌مده‌هێنێت، هه‌ستكردن به‌تاوان گه‌ر ئاڕاسته‌ی ڕۆشنكردنه‌وه‌و تێگه‌یشتن نه‌كرێت له«بونیادی تاوان»، له«ریشه‌كانی»، له«هۆكانی»، له«سه‌رچاوه ده‌رونی‌و كولتوورییه‌كانی»، له«په‌یوه‌ندی سیستماتیكی تاوان به‌مانا‌و بوونی سیستمه‌وه»، ئه‌وا هیچ نییه جگه له‌عاتیفه‌یه‌كی زوو تێپه‌ڕی دینی كه ڕیشه‌كانی هێنده‌ی له‌دین‌و هه‌ستی گوناهی دینیدا ته‌واوده‌بێت، له‌هیچ شتێكی دی‌دا كۆتایی نایه‌ت.
هه‌ستی دووه‌م كه ئه‌م بكه‌رانه ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن «هه‌ستكردن به‌په‌شیمانی‌و پاكییه».
له‌لای كاراكته‌ری ئۆدیبی، دوای هه‌موو تاوانێك ده‌بێت قۆناغێكی په‌شیمانی‌و شیوه‌ن‌و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ قوربانیدا هه‌بێت، وه‌ك چۆن به‌سه‌رێكدا ده‌شێت تاوانبار هه‌موومان بین، به‌سه‌رێكی دیش ئه‌م هه‌سته پێویستی به‌خاڵیكردنه‌وه‌و به‌تاڵكردنه‌وه هه‌یه، به‌وه‌ی باوه‌ش به‌قوربانیدا بكه‌ین، بیكه‌ینه پارچه‌یه‌ك له‌خۆمان، له‌ناو خۆماندا هه‌ڵیبگرین، تا له‌ڕێگای ئه‌و ئامێزانه‌وه هه‌ستكردنمان به‌گوناهـ كه‌متر‌و كه‌متر بێت، تا نه‌ڵێین هیچمان بۆ قوربانییه‌كه نه‌كرد، تا ویژدانی خۆمان خێرا ئاسووده‌بكه‌ین‌و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌مان. ئه‌م باوه‌شكردنه به‌قوربانیدا هێنده‌ی هه‌ستێكه بۆ تێپه‌ڕاندنی تاوانه‌كه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده ویژدانییه قووڵه‌كه‌ی، بۆ خۆپاكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی، ئاماژه نییه بۆ جه‌نگێكی بونیادیی له‌گه‌ڵ توندوتیژییدا. دوای هه‌موو تاوانێك كه ده‌بێته تاوانێكی سه‌مبولی، ده‌بێت به‌تاوانێكی هه‌ژێن‌و خرۆشێنه‌ر، ده‌بێت ته‌واوی شاده‌ماره‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌هه‌ستێكی پاكبوونه‌وه‌ی گشتیدا بڕوات، ده‌بێت هه‌ر كه‌س به‌پێی خۆی له‌خۆپاكردنه‌وه‌دا له‌تاوان به‌شدار بێت، ده‌بێت هه‌ستی فه‌ردیمان مه‌ودایه‌ك‌و دوورییه‌ك له‌هه‌ستی ده‌سته‌جه‌معیمان به‌تاوان وه‌ربگرێت، به‌جۆرێك زمانحاڵی من وه‌ك مرۆڤ جیاببێته‌وه له‌زمانحاڵی گشتی.
جگه له‌م دوو هه‌سته كه هه‌ردووكیان گرنگن تا كۆمه‌ڵگا‌و تاكه‌كان شۆكی كوشتنه‌كه تێپه‌ڕێنن، ئه‌م بكه‌ره ئیشی سه‌ره‌كیتری ئه‌وه‌یه تاوانه‌كان وه‌ك شتی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره، وه‌ك شۆكێكی ناوه‌خت، وه‌ك ڕووداوێكی هه‌ژێن‌و ناوازه‌و نائاسایی ده‌ربخات. به‌مه‌ش ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌بكه‌ره فاشیستییه راسته‌قینه‌كان، فاشیزم بریتییه له‌و دۆخه‌ی كه تێیدا توندوتیژی ده‌بێت به‌زمانی رۆژانه له‌هه‌موو شوێنێك‌و هه‌موو شتێك‌دا، كوشتن ده‌بێت به‌كرده‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌هه‌ر ساتێك‌دا، به‌ڵام بكه‌ری كۆمبارس وه‌ك ده‌مامكێكی توند‌و تاریكی سه‌ر سه‌ری سیستم كارده‌كات، به‌رده‌وام وا ڕه‌فتار ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوان‌و توندوتیژیی كرده‌یه‌كی كتوپر‌و سه‌یر‌و نامه‌نتیقی بن. وه‌ك شتێكی ده‌گمه‌ن‌و تاك‌و ته‌نها‌و سه‌مبولیك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌مه‌ش تاوانه‌كانی فاشیزم له‌تاوانی هه‌میشه‌یی‌و ڕیتواڵی‌و به‌رده‌وامه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ تاوانی نامۆ‌و كتوپڕ. ئیشی بكه‌ری كۆمبارس به‌نامۆكردنی تاوانه‌كانه، واته سه‌ندنه‌وه‌ی سیفه‌تی سیستماتیكبوون‌و هه‌میشه‌بوون‌و به‌رده‌وامبوونه له‌گوناهه سیاسییه‌كان. تاوان له‌فاشیزمدا هه‌م ئه‌كتێكی سیستماتیكه، هه‌م ئه‌كتێكی دووباره‌و چه‌ند باره‌یه، واته به‌شێكه له‌ژیانی ڕۆژانه، ئه‌كتێكی به‌رده‌وامیشه كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی هاتنی مۆدێرنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵات تا ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه. به‌ڵام یه‌كێك له‌وه‌زیفه‌كانی بكه‌ری كۆمبارس ئه‌وه‌یه كه بڵێت «نا تاوانی سیاسی زاده‌و كاری هه‌ندێك سیاسین كه نه‌خۆشی ده‌رونییان هه‌یه‌و ده‌بێت بچن بۆ خه‌سته‌خانه‌ی ده‌رونی»، بڵێت «تاوانباره‌كان» شێتن‌و مرۆڤی سروشتی ناو ئه‌م سیستمه نین‌و زاده‌ی خودی سیستم‌و كولتوور‌و مێژووی سیاسی ئێمه نین، به‌كورتی ئه‌مجۆره بكه‌ره له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌واوی سیستمی سیاسی‌و عه‌قڵییه‌تی سیاسی‌و چالاكی سیاسی بنێرێت بۆ خه‌سته‌خانه‌ی ده‌رونی، هه‌ندێك سیاسی شێت به‌به‌رپرس ده‌زانێت‌و به‌وه‌ش شه‌ره‌فێك به‌سیاسییه‌كان ده‌به‌خشێت كه شایسته‌ی نین، ئه‌ویش شێتییه. لێره‌دا گرفته‌كه به‌جۆرێكی ساویلكانه كورتده‌كرێته‌وه بۆ نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌ندێك به‌رپرس. ئه‌م بكه‌ره ئیشی ئه‌وه‌یه كه تاوانه‌كه له‌كۆی سیستم داببڕێت، بیبه‌ستێته‌وه به‌كه‌سێكه‌وه یان هێزێكه‌وه یاخود به‌به‌شێكی نه‌خۆش‌و بچوكی سیستمه‌وه، بێئه‌وه‌ی بهێڵێت مانای كوشتنه‌كه به‌جۆرێك گه‌شه‌بكات، به‌ره‌و ئه‌وه‌مان به‌رێت ته‌واوی فه‌زای سیاسی‌و ئه‌كتی سیاسی‌و سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژووه‌كه‌ی بخه‌ینه ژێر پرسیار. له‌كاتێكدا تاوانه‌كان به‌رهه‌می عه‌قڵانییه‌تی سیستمه، به‌رهه‌می میكانیزمه سه‌ره‌كییه‌كانی مانه‌وه‌ی سیستمه، كه‌چی وه‌ك كاری هه‌ندێك شێت نیشانده‌درێت، تا له‌و رێگایه‌وه به‌شه عاقڵه‌كه‌ی سیستم، كه به‌شه خوێنخۆر‌و تاوانباره‌كه‌شێتی له‌خوێندنه‌وه بپارێزێت. ئه‌م بكه‌ره موزه‌یه‌فه، له‌گه‌ڵ هه‌موو تاوانێكدا شیوه‌نێكی هێنده تایبه‌ت‌و گه‌وره داده‌مه‌زرێنێت، هێنده خسوسییه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك‌و ناوازه‌ییه‌ك به‌تاوانه‌كه ده‌به‌خشێت تا له‌ڕێگایه‌وه سیفه‌تی «به‌ربه‌رییه‌ت‌و دڕنده‌یی سه‌رتاسه‌ریی» له‌سیستم بستێنێته‌وه، تا بڵێت به‌رپرسه نه‌خۆشه‌كان بدۆزنه‌وه‌و بیانخه‌نه زیندان، ئیتر هیچ عه‌یبێك له‌م سیستمه فاشیستییه كه‌پیتالیستییه خۆرهه‌ڵاتییه‌دا نییه، تا بڵێت ئه‌و به‌رپرسانه سزا بده‌ن‌و بچن بۆ هه‌ڵبژاردن، ئیتر خودی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاریزم كه‌فیلی ئه‌وه‌ن هه‌موو خه‌وش‌و گرێ‌و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا چاره ببێت.
پێداگرتن له‌سه‌ر چه‌ند تاوانێك لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌دڵسۆزییه‌وه نییه بۆ قوربانییه‌كان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌به‌كارهێنانی هه‌ندێك تاوانه‌وه هه‌یه وه‌ك كه‌ره‌سته بۆ داپۆشینی هه‌قیقه‌تی سه‌رتاسه‌ریی تاوان له‌ناو سیستمه‌كه‌دا. هه‌موو شیوه‌نێكی گه‌وره‌و شۆكێكی گه‌وره كه به‌رامبه‌ر هه‌ندێك تاوان تووشمان دێت، له‌سه‌ر حسابی بێده‌نگبوون‌و كپبوون‌و خنكاندنی هه‌ستمانه ده‌رهه‌ق به‌سه‌دان تاوانی دیكه‌ی گه‌وره كه ڕۆژانه له‌ده‌ورمان ڕووده‌ده‌ن. توڕه‌بوون به‌رامبه‌ر تاوان چیتر له‌یه‌ك كاتدا مانای هه‌یه كه ببه‌سترێته‌وه به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌جه‌وهه‌ری سیستمه‌كه‌وه، واته چیتر له‌په‌رچه‌كرداری زوو تێپه‌ڕ‌و عاتیفیانه ده‌رچێت‌و ببێت به‌شێك له‌پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و قۆناغه فاشیستییه‌ی تێیكه‌وتووین .
ئه‌م بكه‌ره شیوه‌نگێڕه، واده‌رده‌خات ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه ته‌نیا پارچه‌یه‌ك‌و به‌شێك‌و لكێكی سیستمی سیاسی‌و عه‌قڵییه‌تی سیاسییه، نه‌وه‌ك هه‌موو جه‌سته‌ی سیاسی. به‌بڕوای من گرنگ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌كتی توڕه‌ییه به‌تێڕوانینێكی نوێوه بۆ ته‌واوی سیستمه‌كه، بۆ ته‌واوی كایه‌ی سیاسی به‌ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆنه‌وه. ئه‌و شیوه‌نه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م بكه‌ره له‌سه‌ر لاشه‌كان به‌رپایده‌كات، ئه‌م توڕه‌بوونه‌ی به‌سه‌ر مه‌یته‌كانه‌وه نیشانی ده‌دات، جۆره كردارێكی خۆپاككردنه‌وه‌یه، نه‌وه‌ك جۆره ئه‌كتێكی یاخیبوون بێت له‌سیستم‌و بكه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانی، لێره‌وه زیاتر سیفه‌تی نمایشی هه‌یه تا سیفه‌تی هه‌ڵوێستی سیاسی.
*لەژمارە ٤٠٦ی رۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوکراوەتەوە