وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 289
كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بون و 372 توشبوش چاكبونەتەوەو هاوكات نۆ توشبوی ڤایرۆسەكەش
گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە،
كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی
كوردستان خستەڕو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە
لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 712 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی
لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 289 توشبوی نوێی
كۆرۆنا تۆماركراون و 372 توشبوش چاكبونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە
كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە
وردەكارییەكانی ئاماری 24 سەعاتی رابردو و كۆی گشتی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێم بەم
جۆرەن:
١. پشکنین: (٣٧١٢ پشکنینی نوێ)
• (٦٩٢) هەولێر
• (٥٨٠) سلێمانی
• (٢٣٧٧) دهۆك
• (٢٠) هەڵەبجە
• (٤٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
•
٢. توشبو: (٢٨٩ توشبوی نوێ)
• (١٧) هەولێر
• (٤١) سلێمانی
• (٢١٨) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (١١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
•
٣. چاکبون: (٣٧٢ چاکبون)
• (١١٦) هەولێر
• (١٥) سلێمانی
• (٢١٩) دهۆك
• (٧) هەڵەبجە
• (١٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: (٩ مردن)
• (٤) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی
٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)
پشکنین ٨٣٦٥٩٢ (٢٩٥٠٢٤
هەولێر، ١٨٥٥٨١ سلێمانی، ٣٤٨٩٨٨ دهۆك، ٦٩٩٩ هەڵەبجە)
توشبون ٩٨١٠٩ (٣٥٢١٤
هەولێر، ٢٨٥٩٤ سلێمانی، ٣١٢٣٨ دهۆك، ٣٠٦٣ هەڵەبجە)
چاکبون ٦١٩٦٢ (٢١٨٣٧
هەولێر، ١٩٦٢١ سلێمانی، ١٧٦٧٨ دهۆك، ٢٨٢٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر
٣٢٩٣٥ (١٢٥٠٥ هەولێر، ٧٤٠٨ سلێمانی، ١٢٩٢٤ دهۆك، ٩٨ هەڵەبجە)
مردن ٣٢١٢ (٨٧٢
هەولێر، ١٥٦٥ سلێمانی، ٦٣٦ دهۆك، ١٣٩ هەڵەبجە)
دەقی راگەیەندراوەكە...
