بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،ئه‌گه‌ر پێویست بێ مووچه كه‌مبكرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌وانه بگرێته‌وه كه‌پله‌ی تایبه‌ت و باڵایان هه‌یه،نه‌ك ئه‌وانه‌ی داهاتیان مامناوه‌ند و سنوورداره.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەئاژنسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گۆڕانكاری له‌نرخی دیناری عێراقی،ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی داهاتی تاك،چونكه گۆڕینی نرخی خه‌رجكردنی دینار،ده‌بێته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان هه‌ڵاوسان له‌بازار دروست ده‌كات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر به‌های پێشتری له‌ده‌ست ده‌دات.
ئەحمەد سەفار وتی: ئه‌گه‌ر پێویست بێ مووچه كه‌مبكرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌وانه بگرێته‌وه كه‌پله‌ی تایبه‌ت و باڵایان هه‌یه،نه‌ك ئه‌وانه‌ی داهاتیان مامناوه‌ند و سنوورداره.
ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەوەشی بۆئاژنسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: شایانی باسه پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی ساڵی دارایی ۲۰۲۱ به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.