نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە
  2021-01-08       552       

نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان لە 55 دۆلار نزیك دەبێتەوە ئەوەش دوای بەڵێنەكەی سعودیە دێت بۆ كەمكردنەوەی زیاتری هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنێت لە بازاڕەكانی جیهان گەیشتە 54.51 دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش بە 50.97 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی رۆیتەرز بڕیارەكەی سعودیە بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی بەشێوەیەكی خۆبەخشانە، پشتیوانی نرخی نەوتی لە بازارەكاندا كردوە.

لەم هەفتەیەدا، سعودیە كە یەكێكە لە گەورەترین سەرچاوەكانی نەوتی جیهان، رایگەیاند، لە مانگی شوبات و مارسی ئەمساڵدا رۆژانە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی دیكە كەمدەكاتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×