سه‌باره‌ت به‌و تویتانه‌ی له‌گه‌ڵ رێساكانیدا یه‌كناگرنه‌وه،تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ،تویتێكی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی سڕیه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ شه‌ممه 9 ی كانونی دووه‌می 2021 تویتێكی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی له‌لایه‌ن تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سڕایه‌وه كه تایبه‌ت بو به ڤاكسینی كۆرۆناو رایگه‌یاندبو، ڕێگه به ڤاكسینی ئه‌مریكا و بریتانیا ناده‌ن بهێندرێته ئێرانه‌وه، چونكه متمانه به ڤاكسینی ئه‌وان ناكرێت،
هه‌روه‌ها خامنه‌یی له تویته‌كه‌یدا چه‌ند نمونه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه یه‌كێك له‌و كۆپێكانه‌ی كه له ئه‌مریكا و بریتانیا دروستده‌كرێت و ئاماژه به ڤاكسینی فایزه‌ر-بایۆنتیك، مۆدێرنا و ئه‌سترازێنكا-ئۆكسفۆرد كردوه، كه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانیان پێدراوه له وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا، بریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ڕه‌شكردنه‌وه‌ی تویته‌كه‌ی خامنه‌یی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی تویته‌ر دێت كه دژ به‌و تویتانه ده‌ستیپێكردوه له‌گه‌ڵ یاسا و رێساكانیدا یه‌كناگرنه‌وه.