تەندروستی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕاو تۆماركرابێت
  2021-01-11       423       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنا گۆڕاو لە وڵات تۆماركرابێت، ئەوەش دوای ئەوەی چاودێرێكی سیاسی عێراقی توشبونی خۆی بە كۆرۆنای گۆڕاو راگەیاندبو.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ حاڵەتێكی توشبون بە كۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق تۆمارنەكراوە.

پێشتر ئیبراهیم سەمیدعی، چاودێری سیاسی عێراق لە تویتێكدا توشبونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو راگەیاندبو.

وتەبێژی تەندروستی عێراق وتویەتی، ئەوەی سەمیدعی باسی كردوە رەنگە ئەنجامی پكشنینی بێت لە دەرەوەی وڵات نەك لە ناو عێراق و ئێمە نازانین ناوبراو لەناو عێراقە یاخود لە دەرەوەی وڵاتە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×