رۆژنامەی سەباح: ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدات عێراق لەلیستی ووڵاتانی مەترسیدار دەربهێنێت
  2021-01-12       450       

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ رۆژنامەیەكی عێراقی ئاشكرایكردووە، هەوڵدەدەن عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنن  کە زۆر مەترسیدارن لەجیهان.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی، بڵاویکردەوە، مارتن هوت، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق پێی راگەیاندوون، سەقامگیریی عێراق و خۆشگوزەرانی و سەروەرییەکەی، مەرجی بنچینەیی هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکە بە گشتی، هەنگاوەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەشی، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گرنگ زانی.

لە لێدوانەکەی بۆ رۆژنامە عێراقییەکە، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێ "یەکێتیی ئەوروپا، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار" لەسەر ئاستی جیهان.

لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، یەکێتیی ئەوروپا لیستێکی بە ناوی ئەو وڵاتانە بڵاوکردەوە کە زۆر مەترسیدارن لەسەر دارایی یەکێتیی ئەوروپا، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، ئەوانیش هەریەك لە عێراق ، ئەفغانستان، سووریا، پاکستان، یەمەن، ئێران و کۆریای باکوور بوون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×