2021-01-13   500     
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له دژی گه‌نده‌ڵكاران راگه‌یاند و هۆشداریشی دا له دواخستنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
حه‌یده‌ر ئه‌لجه‌باری به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌م چوار راسپارده‌یه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌ی راگه‌یاند:
1- سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵمه‌تێكی دژی گه‌نده‌ڵكاران ده‌ستپێكردووه، بۆیه په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه، پێویسته په‌له‌بكات له لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران به‌بێ گوێدانه لایه‌نگرییان، ئێمه‌ش پشتیوانی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین و پێویسته هه‌وڵه‌كانیشی له‌و روه‌وه چڕ بكاته‌وه و سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه و رای گشتی له جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كانیان و ئه‌و پارانه‌ی به‌ناڕه‌وا ده‌ستیانكه‌وتووه، ئاگاداربكرێنه‌وه.
2- لێره و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێك به‌رزبوونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئه‌و ده‌نگانه‌ش له حزبه‌كانه‌وه بێت یاخود ئاژاوه‌گێڕان، ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین له دواخستنی و هیوادارین هه‌موان به ژیرییه‌وه پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه و نابێت به‌هیچ جۆرێك دوابخرێت.
3- دووباره داواكارم كۆتایی به بوونی هێزی داگیركه‌ر له‌سه‌ر خاكی عێراق بهێنرێت و هه‌موو جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له كاروباری عێراق ره‌تده‌كه‌مه‌وه، چونكه شكۆی ده‌وڵه‌ت و سه‌قامگیری و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری عێراق لاواز ده‌كات.
4-پێویسته حكومه‌تی عێراق جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ غاز و وزه‌ی كاره‌با بدۆزێته‌وه به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئێران هه‌نارده‌ی كاره‌با و غازی بۆ عێراق راگرتووه.