ئەمریكا سەركردەیەكی باڵای حەشدی شەعبی خستە لیستی تیرۆرەوە
  2021-01-13       543       

ئەمریكا عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆك ئەركانی حەشدی شەعبی كە بە "ئەبو فەدەك" ناسراوە خستە لیستی تیرۆرەوە ئەوەش بە پاساوی پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی ئێران و رۆڵی لە كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران و كۆنترۆڵی هەندێك لە دامەزراوە ئەمنییەكانی عێراق و بەكارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی ئێران.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، عەبدولعەزیز محەمەداوی خراوەتە نێو لیستی تیرۆری ئەمریكاوە كە ئەمینداری گشتی پێشوی كەتیبەكانی حزبوڵا بوەو كە ئەو رێكخراوەش خۆی لە لیستی تیرۆری ئەمریكادایە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، ئەبو فەدەك، بە پاساوی پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی ئێران و رۆڵی لە كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەران و كۆنترۆڵی هەندێك لە دامەزراوە ئەمنییەكانی عێراق و بەكارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی ئێران، خراوتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی هەینی رابردو، ئەمریكا سزای بەسەر فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند، ئەوەش بەتۆمەتی گلان لە گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×