عێراق گەشتی بۆ 19 وڵات راگرت
  2021-01-14       1104       
حكومەتی عێراق بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنای نوێ هاتن و چوونی بۆ 19 وڵات راگرت.

ئاوێنە: نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی كە بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی سازكرا، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ، بڕیادراوە بە هەڵپەساردنی گەشتەكانی هاتن و چوون لەگەڵ ژمارەیەك وڵاتی دیكە.

پێشتر حكوومەتی عێراق بڕیاریدابوو بە هەڵپەساردنی گەشتەكانی هاتن و چوون لەگەڵ بەریتانیا، ئەفریقای باشوور، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێران و ژاپۆن.

بە بەپێی بڕیاری نوێی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانی، عێراق گەشتەكانی لەگەڵ بەریتانیا، نەمسا، بەلجیكا، دانیمارك، فینلەندا، فەڕەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیرلەندا، لۆكسمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەڕازیل، ئەمریكا، هیندستان، ئوستڕالیا، ژاپۆن، باشووری ئەفریقا و زامبیا هەڵپەساردووە.

بڕیاردراوە رێگە بە هاتنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە بۆ عێراق نەدرێت و ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی كە لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە پابەند دەكرێن بە كەرەنتینكردن بۆ ماوەی ١٤ رۆژ و تاوەكو ئەنجامی پشكنینی PCRی تایبەت بۆیان دەرنەچێت كە بیسەلمێنێت كە تووشبوو یان هەڵگری ڤایرۆسەكە نییە، رێگەی پێنادرێت لە كەرەنتین دەربچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×