سلێمانی: 7 تۆمەتبار سزا دەدرێن
  2021-01-14       446       

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ نەهێشتنی بازرگانی بەهەمو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، لەماوەی رابردودا حەوت تۆمەتبار دەستگیركراون و لەلایەن دادگاوە سزایان بەسەردا سەپێنرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانیان بەگوێرەی یاسای 14ی تایبەت بەبەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر لەڕۆژانی 22/4/2020 تا ڕۆژی 1/9/2020 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس دەستگیر كران.

ئەو كەسانەی دەستگیركراون، بەم شێوەیە لەلایەن دادگاوە سزادراون:

1- (أ ، ف ، خ) لەدایك بوی ساڵی ( 1992 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (1) ساڵ و (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار .

2- ( ع ، ر ، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1999 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (9) مانگ و (29)ڕۆژ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار .

3- ( ك ، ع ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1985 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (1) ساڵ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار .

4- (أ ، ی ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1993 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (1)ساڵ و (2) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار .

5- ( أ ، ق ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1989 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8) مانگ و (6)ڕۆژ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار .

6- ( س ، ع ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1985 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8) مانگ و (17) ڕۆژ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار .

7- ( ب ، ع ، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1993 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8) مانگ و (16)ڕۆژ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەد و پەنجا هەزار دینار .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×