نرخی نەوت دابەزی
  2021-01-15       688       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی ئەوەش بەهۆی نیگەرانی سەپاندنی قەدەغەی تەواوەتی لە ژمارەیەك لە شارەكانی چین بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 73 سەنت لە بەهای خۆی لە دەستداو بە 55.69 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا.

هەرچی نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسە 50 سەنتی لە دەستداو بە 53.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی سێ هەفتەی رابردودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان روی لە بەرزبونەوەیە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×