ئینستیوتی ئابوری: بانكی ناوەندی 242 ملیار دیناری لەدابەزاندنی بەهاكەی قازانج كردوە
  2021-01-16       577       

ئینستیوتی ئابووری بەژمارە ئاماژە بەوە دەکات لەبەرواری 20ی 12ی 2020ەوە تا بەرواری 16ی 1ی 2021 بانكی ناوەندی 242 ملیار دیناری لەدابەزاندنی بەهاكەی قازانج كردوە.

 

ئاوێنە: ئینستیوتی ئابوری بەژمارە لەراپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژە بەوە دەکات كۆی خستنەڕوی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق لەبەرواری 20 ی 12 ی 2020 ەوە تا بەرواری 16 ی 1 ی 2021 ، بریتی بوە لە 899 ملیۆن و 25 هەزارو 791 دۆلار.  گۆڕان بۆ دینار بە نرخی پێشوو (119 هەزار دینار) 1 ترلیۆن و 69 ملیارو 840 ملیۆن و 605 هەزار دینار بوە.

ئەوەشی رونکردوەتەوە کە دوای گۆڕانی نرخەكان و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی،  242 ملیار و 736 ملیۆن و 944 هەزار دینار قازانجی کردوە کە رێژەی قازانج دەكاتە 18.49%.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×