ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 97 توشبو، 2 گیانلەدەستدان
  2021-01-18       557       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 97 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و دو توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار  هەزارو 598 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زۆر زیاترە لەوانەی كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك 97 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 963 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×