وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەی
داهاتوەوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی 2021ی فەرمانبەران دەكرێت.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری
لە وەزارەتەكەیان ئەمڕۆ چوارشەممە، تەمویلی موچەی وەزارەتەكانی بۆ مانگی كانونی
دوەمی 2021 كردوە.
داواشی لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كردوە لە رۆژی یەكشەممەی داهوەوە سەردانی فەرمانگەی
ژمێریاری بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەكانیان.
بەپێی رۆژنامەی نیمچەڕەسمی سەباح، تەمویلی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەو مانگە
بەتەواوەتی و بەبێ لێبڕینە.