ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی سلێمانی-یه‌وه‌ بۆ شۆفێران
  2021-01-21       341       

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام‌ و ڕێگه‌‌وبانه‌كان هه‌یه‌ و داواكاره‌ سه‌ردانی‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌ له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام ‌و ڕێگه‌‌وبانه‌كان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی وه‌ك (ئه‌زمه‌ڕ‌و گۆیژه‌).

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ داوا له‌شۆفێران ده‌كات سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌ودا، تاوه‌كو تووشی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو نه‌بن.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×