وەزیری گواستنەوە: ئەمساڵ پڕۆژەی سیتی پاس رادەگەیەنین
  2021-01-21       601       

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم دەڵێت، دوای راگرتنی پڕۆسەی دەرھێنانی كارتی زانیاری و لەزگەی ئۆتۆمبێلی تەكسی، لە ئێستادا پڕۆسەكە دەستی پێكردوەتەوەو ھەر ئەمساڵ پڕۆژەی سیتی پاس رادەگەیەنن.

ئاوێنە: ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"پڕۆسەی پێدانی كارتی زانیاری و لێدانی لەزگە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی تەكسی جێبەجێ دەكرێت، ئەوەش دوای وەستانی بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە ئێستادا پڕۆسەكە دەستی پێكردوەتەوەو ھەمو ئۆتۆمبێلێكی تەكسی پێویستە پابەندبێت بە دەرھێنانی كارتی زانیاریی ئۆتۆمبێلەكەی، لەگەڵ بەكارھێنانی لەزگەی تایبەت بە تەكسی."

وەزیری گواستنەوە وتیشی"دوای كۆبونەوەی وەزارەتی ناوخۆو گواستنەوەو گەیاندن، ماوەیەك دیاری دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆسەی پێدانی كارتی زانیاری و لەزگەی تەكسی، ھەر شۆفێرێكیش لەو ماوەیەدا پابەندنەبێت، ئەوا سزای بەدواوەیە، لەبەرئەوەش داوا لە ھاوڵاتیان دەكەین ئەوانەی ئۆتۆمبێلی تەكسی بەكار دێنن، پابەندی بڕیاری حكومەت بن."

ئانۆ جەوھەر رونیشی كردەوە"پڕۆژەی سیتی پاس لە پێداچونەوەی كۆتاییدایەو ئەمساڵ رایدەگەیەنین، تا كۆمپانیاكانی وەبەرھێنان بێن بۆ ئەوەی كاری تێدا بكەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×