2021-01-26   1771     
بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان كارتی فشاری له‌ده‌ست نییه، به‌ڵام نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌غدا و نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئەمریکا فشارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، دەشڵێت، بەڵام "ئه‌گه‌ر هه‌یه ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لە بودجەی عێراق".
ئاوێنە: فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عێراق لەبارەی پرسی بودجەی هەرێم و بەغدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه تۆزێك قورسه چونكه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له‌لیژنه‌ی دارایی تائه‌م ساته شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا براده‌رانی ئێمه‌ش له‌لیژنه‌ی دارایی هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان هه‌ردولا كراوه، له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا له‌ره‌شنوسه‌كه وه‌كو خۆی بڕوات، ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆیشی نه‌ڕوات هه‌ندێك گۆڕانكاری ئاسانی تێدابكرێت به‌وشێوه‌یه بێت، به‌ڵام تا ئه‌م ساته زه‌حمه‌ته و ئیشه‌كه ئاسان نییه".
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی یه‌كده‌نگ نه‌بونیان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه به‌رگری له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن، "هه‌مویان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌رگری له‌به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام یه‌كده‌نگ نه‌بونه‌كه‌یان له‌و لایه‌نه‌یه كه ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه ڕاده‌ست ده‌كات یان نا، له‌سه‌ر ئه‌وه تۆزێك ئیشكالیان هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمیش تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكکه‌وتنێك شته‌كه له‌ولایه‌نه هه‌ندێك ناڕونی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌غدا ده‌ڵێت، ده‌بێت نه‌وته‌كه راده‌ستی سۆمۆ بكرێت و له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت".
فازڵ نه‌بی باسی لەوەشکرد، هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن، "نه‌خێر ئێمه خۆمان نه‌وته‌كه ده‌فرۆشین، به‌ڵام داهاتی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كه‌ین جا ئه‌وه به‌ڕاستی خۆی تۆزێك نارونی تێدایه تائه‌م ساته".
رێکكه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی له‌حكومه‌ت تێپه‌ڕبوه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌په‌رله‌مانه و له‌لایه‌ن كوتله شیعه‌كان، تائه‌م ساته كوتله شیعه‌كان به‌ڵێنێكیان نه‌داوه‌ته هه‌رێم
لەبارەی پاشگەزبونەوەی حکومەتی عێراق لە رێککەوتنەکە، فازڵ نەبی دەڵێت، "مه‌سه‌له پاشگه‌زبونه‌وه نییه، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا گه‌یشتونه‌ته ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له، به‌ڵام كێشه‌كه حكومه‌تی به‌غدا نییه، كێشه‌كه لێره‌دا په‌رله‌مانی به‌غدایه چونكه ئێستا ڕه‌شنوسه‌كه چوەته په‌رله‌مان، رێکكه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی له‌حكومه‌ت تێپه‌ڕبوه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌په‌رله‌مانه و له‌لایه‌ن كوتله شیعه‌كان، تائه‌م ساته كوتله شیعه‌كان به‌ڵێنێكیان نه‌داوه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی كه بتوانن شتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن یان ئه‌و رێکكه‌وتنه‌ی كه هه‌یه وه‌كو خۆی به‌ڕێی بكه‌ن".
سەبارەت بەوەی تاچەند ئەگەری هەیە هەرێمی کوردستان بێ بەش بکرێت لەبەشە بودجە لەپڕۆژە یاسای بودجەدا؟ لەوەڵامدا فازڵ نەبی وتی، "به‌ڕاستی تۆزێك زه‌حمه‌ته له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌سه‌ربكرێت، ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه وه‌كو خۆی نامێنێت بۆیه گۆڕانكاری تێداده‌كرێت ئومێدم زۆره ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریشی تێدابكرێت "ئینشاالله" به‌شێكی ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دیسان ده‌یڵێمه‌وه ئیشكال زۆره له‌نێوان هه‌ردولا ئاسان نییه ئیشه‌كه باڕه‌شبین نه‌بین بڵێین نابێت به‌ڵام به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته".
ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بەشە بودجەی نەچەسپێنرا وە نەیدرایە، کەواتە کارتی فشاری دەستی هەرێم بەرامبەر بەغداد چییە؟ فازڵ نەبی لەوەڵامدا وتی، "كارتی فشارمان له‌ده‌ست نییه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌غدا، واته نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌غدا، ئه‌مر‌یكا، هه‌مو ئه‌ولایه‌نانه فشارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌كرێت له‌بودجه‌ی عێراق وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كرا له‌یاسای هاوکاری کورتهێنانی دارایی".
رونیشیکردەوە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئه‌وه‌یه ئه‌و داهاته‌ی كه‌ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌مه‌ودوا مانگانه موچه‌ی خه‌ڵك بدات هه‌رچه‌نده به‌لێبڕین ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی بكات له‌ماوه‌ی دو سێ مانگی داهاتو ده‌توانێت ئه‌و بڕه موچه‌یه‌ی كه‌ده‌داته فه‌رمانبه‌ران مانگانه زیادی بكات به‌شێوه‌یه‌كی پلەبەندی زیادی بكات تاده‌گاته 100% ئه‌وه ته‌نها چاره‌یه و هیچ چاره‌یه‌كی تر له‌پێش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، ده‌بێت مانگانه ئه‌و هێنده داهاته‌ی كه‌هه‌یه‌تی وه‌كو موچه دابه‌شی بكات.