مەسعود بارزانی: ئەوەی لەسەر ئەرزی واقع كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، پێشمەرگە بو
  2021-01-27       610       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی رایگەیاند، پێشتر سوپاسی هاوپەیمانان و هەمو ئەو لایەنانەیان كردوە كە لە شەڕی داعشدا یارمەتی هێزی پێشمەرگەیان داوە، بەڵام دەشڵێت: هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا.

ئاوێنە: ئەو قسانەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەپەیامێكدا دێن، دوای ئەوەی كە لەماوەی رابردودا لە میدیاكانی ئێران دو فیلم بڵاوكرانەوە كە تێیاندا باس لە داوای هاوكاریی مەسعود بارزانی لە قاسم سولەیمانی كراوە بۆ پاراستنی هەولێر لە هێرشی داعش، ئەوەش، بەپێی ناوەڕۆكی فیلمەكان، دوای ئەوەی ئەمریكاو هاوپەیمانان و سعودیە بەدەم هەمان داوای بارزانییەوە نەڕۆیشتون.

مەسعود بارزانی، لە پەیامەكەیدا وتویەتی"ماوەیەكە لەهەندێ ناوەندی ئیعلامی و سیاسی باسی شەڕی داعش دەكرێت. لێرەدا ڕاستییەك هەیە ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێ، داعش دیاردەیەكە كە دوژمنی سەرجەم مرۆڤایەتییەو، شەڕكردن لەگەڵ داعش شەڕێكی ئاسان نییە چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنەو، لایەنێكیش بەتەنیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت. ریشەكێشكردنی داعش هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەمو لایەك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە."

سەرۆكی پارتی وتویەتی"كاتی خۆی لە شەڕی داعشدا ئێمە سوپاسی هاوپەیمانان و ئەمەریكامان كرد كە یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە. سوپاسی هەمو ئەو لایەنانەشمان كرد كە بەجۆرێك بەشداربونە لە شەڕی داعش و یارمەتیی پێشمەرگەیان داوە."

جەختیشی كردۆتەوە"لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەمو لایەك ئەوە بزانن كە ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بو. هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا."

دەقی پەیامەكەی مەسعود بارزانی...

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ماوەیەكە لەهەندێ ناوەندی ئیعلامی و سیاسی باسی شەڕی داعش دەكرێت. لێرەدا ڕاستییەك هەیە ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێ، داعش دیاردەیەكە كە دوژمنی سەرجەم مرۆڤایەتییە و، شەڕكردن لەگەڵ داعش شەڕێكی ئاسان نییە چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنەو، لایەنێكیش بەتەنیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت. ریشەكێشكردنی داعش هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەمو لایەك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.

كاتی خۆی لە شەڕی داعشدا ئێمە سوپاسی هاوپەیمانان و ئەمەریكامان كرد كە یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە. سوپاسی هەمو ئەو لایەنانەشمان كرد كە بەجۆرێك بەشداربونە لە شەڕی داعش و یارمەتیی پێشمەرگەیان داوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەمو لایەك ئەوە بزانن كە ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بو. هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا.

مەسعود بارزانی

27ـی كانونی دوەمی 2021

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×