نرخی نه‌وت لەبەرزترین ئاستدایە
  2021-02-07       337       
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی شوباتی 2021، نرخی نەوتی برێنت لەبازارەکانی جیهاندا بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و بە 59 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 56 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاوێنە: لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ له‌ سه‌رو 50 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو چین، ڤاكسینیان دژی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێناوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×