قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدو ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت
  2021-02-09       717       
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدو ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی خەرج دەكرێت.

ئاوێنه‌: وه‌زارته‌كه‌ له‌ڕه‌نكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمرۆ بەرواری 2021/2/9 بەرێز وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی،  بە شێوەی نەقدی. 

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)(2017-2018) (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت. بە مەرجێك كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×