حكومەتی عێراق كار بۆ گۆڕینەوەی 25 دیناری سەردەمی سەدام دەكات
  2021-02-10       2818       

لەسەرداوای ژمارەیەك هاوڵاتی، حكومەتی عێراق كار بۆ گۆڕینەوەی دراوی 25 دیناری عێراقی كۆن بۆ دیناری چاپی نوێ دەكات.

ئاوێنە، مەزهەر كەریم: بەپێی سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، كە قسەی بۆ ئاوێنە كردوە "لەسەر داوای ژمارەیەك هاوڵاتیی هەرێم، كە بەنوسراو داوایان لەمستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كردوە، 25 دیناری سەردەمی ڕژێمی پێشوی عێراق دەگۆڕدرێت."

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت"چەند ڕۆژێك دەبێت هەمان نوسراو لەلایەن نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، چاوەڕێی وەڵامی كۆتایین لەوبارەیەوە، ئەگەری زۆرە ئەو دراوە بگۆڕدرێتەوە بە دراوی دیناری چاپی نوێ.‌"

لەئێستادا بڕی پێنج سەدو پەنجا هەزار دینار لەوپارەیە لەناو هەرێم ماوە كە 28 ساڵ پێش ئێستا، ڕژێمی ئەو كاتی عێراق بەهۆكارێكی سیاسی ئەو بڕە پارەیەی نەگۆڕییەوەو تائێستا هاوڵاتیان چاوەڕێی گۆڕینەوەی ئەو پارەیەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×