شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: پێده‌چێت
هه‌فته‌ی داهاتو په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بدات.
ئاوێنە: شیروان میرزا،
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە میدیای رەسمی
حزبەكەی راگه‌یاند: گه‌شبینه به‌وەی كە هه‌رێم و
به‌غدا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه و بگەنە رێككەوتن و پێده‌چێت هه‌فته‌ی داهاتوش په‌رله‌مانی عیراق
ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه بدات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له
ئێستادا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاره‌كانی په‌یوه‌ست به پێداچونه‌وه به پڕۆژه یاسای
بودجه‌ی 2021 له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ته‌واو كراوه‌و ماوه‌ته‌وه ته‌نها دیاریكردنی
پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاساكه‌دا كه ئه‌وه‌ش ماوه‌ته‌وه سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان
هه‌رێم و به‌غدا.