ئەحمەد سەفار: هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە رێككەوتنی راستەقینە
  2021-02-23       817       
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،"هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتنی راستەقینە و ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆئەوەی لەگەڵ جێبەجێکردنی، ئیدی مووچە بێ لێبڕین دابەشبکرێت".

ئاوێنە: ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،"لە ئەگەری رێککەوتندا بەشە بودجەی مانگانە وەها دەبێت، خەرجی گشتی هەیە، جا خەرجی سیادی لێدەبڕن، ئەوەی دەمێنێتەوە خەرجی فیعلییە و 12.67% دەنێردرێتە هەرێمی کوردستان، جا هەرچەند خەرجی سیادی کەم بێت و خەرجی گشتی زیاد بێت، بەشە بودجەی ئێمە زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئێمە بودجەمان زیاد نەکردووە، بەڵکو کەممان کردووەتەوە، پێشتر 164 تریلیۆن بوو ئێستا 129 تریلیۆنە، بەشی حاکیمە کە سووتەمەنی، بەشەخۆراک و دەرمان لەخۆدەگرێت ئەوە جێگیرە و بۆ هەرێمی کوردستان دێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"بەڕای من لەگەڵ هاتنی پارە و داهاتی نێوخۆیی مووچە بێ لێبڕین دەدرێت و بەشێکیش بۆ وەبەرهێنان دەمێنێتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×