په‌رله‌مانتارێك واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌‌‌ پارەی‌ گەنمی‌ جوتیارانی‌ هەرێم ئاشكرا ده‌كات
  2021-02-23       666       
ئەندامێکی‌ لیژنەی ئابوری‌و وەبەرھێنانی پەرلەمانی عێراق واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌‌ پارەی‌ گەنمی‌ جوتیارانی‌ هەرێم ئاشكرا ده‌كات.

ئاوێنه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ دوشەممە، حکومەتی‌ عێراق بڕیاریدا بڕی‌ ٢٦٨ ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی‌ جوتیارانی‌ هەرێم بۆ ساڵەکانی‌ ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، بنرێت، مەیادە نەجار، ئەندامی لیژنەی ئابوری‌و وەبەرھێنانی پەرلەمانی عێراق‌ رایگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ھەر سێ سایلۆی ھەرێمی کوردستان بچنە بەغداو چەکی پارە بێنن بۆ ئەوەی پارەکە وەربگرن، دوای‌ وەرگرتنی‌ پارەکەش بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەن."

لەبارەی ئەو نیوەیەی دەمینێتەوە لای‌ حکومەتی‌ عێراق، ئەو ئەندامەی‌ پەرلەمانی‌ عێراق ده‌ڵێت، "دوای ئەوەی نیوەی یەکەم خەرجکرا دەست بەھەوڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی بەھەمانشێوەی ئێستا بەشی دووەمیش خەرج بکرێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×