هەولێر.. لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕە تەقە رویدا
  2021-02-24       705       
لەگەڕەكێكی هەولێر لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕە تەقە رویداو كەسێك بریندار بووە، پۆلیسیش دەڵێت تەقەكەرەكە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، پاش ئەوەی بەبوونی شەڕە تەقەیەك لە نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەكی (كوران) ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی روداوەكە.

لەبارەی هۆكاری شەڕەتەقەكەش، رایگەیاند: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس دەركەوت كەكێشەكە لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل بووە كەسێك بەناوی (ع.م.ح) پیشە كاسب، بەكلاشنكۆف تەقەی كردوەو كەسێكی بەناوی (س.ڕ.ع) بریندار كردوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشداوە كە تەقەكەرەكە لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركراوەو رادەستی بنكەی پۆلیسی كوردستان كراوە بۆ لێكۆڵینەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×