وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هێڵی ئاسنین لە هەرێم بە سێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت
  2021-03-02       1085       

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: واژۆمان لەسەر بانگهێشتنامەی سێ كۆمپانیای جیهانی كرد بە مەبەستی كاركردن لە هێڵی ئاسنین.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێ شەممە دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ واژۆمان لەسەر بانگهێشتنامەی سێ كۆمپانیای جیهانی كرد بە مەبەستی كاركردن لە هێڵی ئاسنین و هیودارین ئەو ماوەیەی بۆیان دیاری كراوە كارەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن.

هەروەها ووتیشی: هێڵی ئاسنین لە هەرێم بە سێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت و پرۆژەیە بەش ئاستی جیاجیا بەڕێوەدەچێت و دەبوو لە ناوەڕاستی ساڵی پار ئەو كارەی ئەمڕۆمان بكردایە بەڵام بەداخەوە بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێك لەكارو پرۆژەكانی ڕاگرت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×