2021-03-02   491     
ئەیھان سەعید، کلێمێنس سێمتنەر
کونسوڵی ئەڵمانیا له‌هه‌ولێر لەگەڵ نوێنەری دەستگیرکراوەکانی بادینان کۆبوەوەو هه‌ردولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و دەستگیرکراوانی بادینانه‌وه كردووه.
ئاوێنه: ئەیھان سەعید، نوێنەری دەستگیرکراوەکانی بادینان ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ کلێمێنس سێمتنەر، کونسوڵی ئەڵمانیا كۆبوینه‌وه‌و باسی ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و دەستگیرکراوەکانی بادینانمان كرد".
ئەیهان سەعید دەڵێت، "سوپاسی کونسوڵی ئەڵمانیا ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵ‌و پشتیوانییه‌كانی بۆ پرسی ئازادی رادەربرین‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی".
مانگی ڕابردو دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر پێنج ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی بادیناندا سەپاند، ئەوەش ناڕەزایەتی‌و کاردانەوەی رای گشتی‌و بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان‌و پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێناو بەبڕیارێکی نادادپەروەرانەیان وه‌سف كرد.