2021-03-06   881     
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كادرێكى پارتى نابێت ته‌داخولى ئیشى حكومه‌ت و دادوه‌ره‌كان بكات، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ناكۆكیه‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 16ى ئۆكتۆبه‌ر.
ئاوێنە: ئارى هه‌رسین، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى له میانى دیدارێكى به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، پارتى په‌رله‌مانى دانه‌خست، ئه‌گه‌ر ئێمه خراپمان كرد كه په‌رله‌مانمان داخست ئه‌ى یه‌كێتى بۆ نه‌چوه ره‌وه له حكومه‌ت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌وه ڕاست نیه كه هه‌ركه‌س هه‌ناسه بدات له‌ناو پارتى لێى قبوڵ ناكرێت، هێرشێكى زۆر ده‌كرێته سه‌ر مه‌سرور بارزانى به‌بێ هیچ هۆكارێك، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى راست ده‌كات مه‌سرور بارزانى متمانه‌ى نه‌ماوه بۆ له حكومه‌ت ناكشێته‌وه، سیاسه‌تكردن به ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه ناكرێت.
راشیگه‌یاند، ناكۆكیه‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ره‌فتارى قوباد تاڵه‌بانى و باڤڵ تاڵه‌بانى جیاوازه له ره‌فتارى لاهور شێخ جه‌نگى، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن سێ كادرى پارتى تۆمه‌تبارن به هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتارێك ناڕاستن.
جه‌ختیكرده‌وه، بارودۆخى نێوان یه‌كێتى و پارتى ناكۆكه، هه‌ندێك له براده‌رانى یه‌كێتى وا قسه ده‌كه‌ن كه ئۆپۆزسیۆنن، یه‌كێتى و پارتى دووحزبى سه‌ره‌كى به‌ڕێوه‌بردنین له‌م وڵاته ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان له حكومه‌ت بچینه ده‌ره‌وه عاقیبه‌تى باش نیه، یه‌كێتى له كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانمانن به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه ئۆپۆزسیۆنن