دوو كاربەدەستی شارەوانی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران
  2021-03-07       1213       
دوو كاربەدەستی شارەوانی بە تۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی دەستگیركران.

ئاوێنە: فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق، بەڕێوبەری پێشووی شارەوانیی عیمارە و بەرپرسی بەشی كۆمپیوتەری شارەوانییەكەی لەكاتی گەندەڵیكردندا گرت.

ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرایكردووە، “تیمێكی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاكی لە پارێزگای میسان، بەتۆمەتی گەندەڵی ئەو دوو كاربەدەستەی ڕاپێچی دادگا كردووە.”

ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە كە بەڕێوبەری پێشووی شارەوانیی عیمارە و بەرپرسی بەشی كۆمپیوتەری شارەوانیی عیمارە، گەندەڵییان لە لیستی ناوی ئەو كەسانەدا كردووە كە زەوییان وەرگرتووە.”

ڕوونیشیكردووەتەوە، “ئەو دوو كاربەدەستە، دەستكاریی لیستی ناوەكانیان كردووە و ساختەكارییان لە لیستەكاندا كردووە، بەجۆرێك كە ناوی بەشێك لە هاوڵاتییان لابردووە و ناوی تریان خستووەتە جێگەكانیان.”

تۆپ
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×