پێنج رۆژ پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا
  2021-03-08       1623       

جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كورستان ڕایدەگەیەنیت: پشووی ناوەندەكانی خوێندن كەمكراوەتەوەو دوو پشوو ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە.

ئاوێنه‌؛ عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كورستان ڕاگەیاند: بۆ خوێندنی ئەمساڵ پشووی ناوەندەكانی خوێندن جیاوازی هەیە لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ دوو پشوو ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە.

هەروەها ووتیشی: پشوی نەورۆزو پشوی جەژنی رەمەزان ناوەندەكانی خوێندنی ئەمساڵ دەگرێتەوە و ئیتر هەر پشویەكی تر هەبێت مامۆستاو قوتابیان ناگرێتەوە.

لەسەر ئەو پرسە، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردیوی ڕایگەیاند:" ڕۆژی 11ی 3و 14ی 3 لەگەڵ سێ ڕۆژی نەورۆز پشوو دەبێ لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×