خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی پاسەوانی کەنار دەریا له‌ ئێران
  2021-03-13       724       

ئاژانسی هەواڵی نیمچەفەرمی فارس ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر وێستگەیەکی پاسەوانی کەنار دەریای باشوری ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی ئێشکگری لە هێزەکە تەقەی لە قاچاخچییەکی سوتەمەنی کرد و کوشتیان.

ئاوێنه‌: ڕاپۆرتەکە وتیشی، هێرشەکە ڕۆژی هەینی ڕویداوە کاتێک ئێشکگری پاسەوانی کەنارەکان تەقەیان لەو کەشتیانە کردوە کە سوتەمەنیان بە قاچاخ بۆ وڵاتانی دراوسێ بردوە و بەلایەنی کەمەوە قاچاخچییەک کوژرا .

فارس نیوز ناوی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردوە کە کوژراوە، بەڵام وتی ئەو پیاوێکی تەمەن 31 ساڵە بوە لەسەر یەکێک لەو کەشتیانەی گوایە سوتەمەنی بە قاچاخ دەبات.

لە راپۆرتەکەی فارسدا هاتوە، ژنراڵ حوسێن دەهاکی، سەرۆکی پاسەوانی کەنارەکان لە ئوستان هۆرمزگانی باشور، وەک خۆی باسی کردوە کە ژمارەیەکی دیارینەکراو دواتر هێرشیان کردە سەر وێستگەی پاسەوانی کەنارەکان لە ناوچەی کۆهیستیک، وتیشی چەند ئەندامی پاسەوانی کەناردەریا برینداربون وە هێڕشبەرەکان زیانی بە ئۆتۆمبێل و کەشتی و کەرەستەکان گەیاندوە

دههاکی وتی ئارامی بۆ ناوچەکە گەڕاوەتەوە، کە دەکەوێتە دوری ی 1120 کم (694 میل) لە باشوری تارانی پایتەخت، تا درەنگانی نیوەڕۆی هەینی

ئەم توندوتیژییە دوای ئەوە هات کە لە ماوەی دو هەفتەدا لانیکەم سێ قاچاخچی سوتەمەنی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی دراوسێ کوژران و لە پێکداداندا جەماوەرێک هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی پارێزگاری خۆجێی لە شارۆچکەی سەراوان لە نزیک سنوری پاکستان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×