نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2021-03-26       769       

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كەمێك بەرزبوەوە ئەوەش لەسایەی نیگەرانییەكان لەبارەی گیرخواردنی كەشتییەكی گەورەی بارهەڵگر لە نۆكەندی سویس كە بۆتە رێگر لە بەردەم جوڵەی گواستنەوەی بازرگانی لەو نۆكەندە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 54 سەنتی چۆتە سەرو بۆ 62.49 دۆلار بەرزبۆتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس 65 دۆلاری چۆتە سەرو گەیشتۆتە 59.21 دۆلار.

گیرخواردنی كەشتییەكی بارهەڵگر لە نۆكەندی سویس، كە یەكێكە لە قەرەباڵغترین كەناڵەكانی گواستنەوەی نەوت و سوتەمەنی و كاڵای دیكە لەنێوان ئاسیاو ئەرورپا، بۆتە رێگر لەبەردەم هاتوچۆی بازرگانی لەو نۆكەندە.

بەوهۆیەوە لە دوێنێ پێنجشەممەوە هاتوچۆ لە نۆكەندەكە راگیراوەو یەكێك لە كۆمپانیاكانی فریاكەوتنیش دەڵێت، رەنگە چارەسەركردنی كێشەو رزگاركردنی ئەو كەشتییە چەند هەفتەیەكی پێ بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×