ئەمڕۆ هەینی، له میانی هه‌ڵمه‌تێكی تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئه‌نقه‌رەدا، 22 کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقن به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبون له رێكخراوی داعش ده‌ستگیركران.
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی توركیا، دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كانیان، تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتییان بۆسه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی داعش ئه‌نجامدا كه ده‌ركه‌وتوه له‌و ناوچانه بون كه شه‌ڕ و پێكدادانی تیادا بوه.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، توانرا 22 تۆمه‌تبار كه هەڵگری رەگەزنامەی عێراقن ده‌ستگیربكرێن.
ئاسایشی ئەنقەرە رایگەیاندوە، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.