2021-03-31   657     
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان، هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی مریشك و چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌خاته‌ڕو، راشیده‌گه‌یه‌نێت، " بڕی باج ده‌بێت ئه‌وه‌نده بسه‌پێندرێت كه بازرگانه‌كان خۆیان له دانی نه‌دزنه‌وه و ڕێگای نامه‌شروع بۆ هێنانی كاڵا و پێداویستی نه‌گرنه‌به‌ر".
ئاوێنە: عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی هه‌ر پێداویستییه‌ك له بازاڕدا، به‌شێكی په‌یوه‌سته به بابه‌تی خواست و خستنه‌ڕو، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی خراپ و بێپلانی حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردن و ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ و كاڵای هاورده، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه نرخی كیلۆیه‌ك مریشك له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی 4.000 (چوار هه‌زار) دینار به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه‌ش دو هۆكاری هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی مریشك كرد و وتی، "هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌وكاته‌ی نرخی مریشك زۆر دابه‌زی، به‌شێك له خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان (ئیفلاس یان زیان)یان كرد و به‌یه‌كجاری ده‌ستیان له پیشه‌كه هه‌ڵگرت و كێڵگه‌كانیان داخست، ئه‌مه‌ش زه‌برێك بو له به‌رهه‌می ناوخۆ و به‌وهۆیه‌شه‌وه خستنه‌ڕو له بازاڕدا كه‌مبوه‌وه".
بڕی باج بۆ هێلكه‌ی جوجكه‌ی هاورده بۆ یه‌ك تۆن نزیك 3.000 (سێ هه‌زار) دۆلار بو، ئێستا حكومه‌ت ئه‌و نرخه‌ی 12 (دوانزه) هێنده زیاد كردوه
عه‌بدولستار مه‌جید وتیشی، "هۆكاری دوه‌م ئه‌وه‌یه له‌سه‌رده‌می ئێمه له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بڕی باج بۆ هێلكه‌ی جوجكه‌ی هاورده بۆ یه‌ك تۆن نزیك 3.000 (سێ هه‌زار) دۆلار بو، ئێستا حكومه‌ت ئه‌و نرخه‌ی 12 (دوانزه) هێنده زیاد كردوه كه دواجار بارگرانییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هاوڵاتی و باجه زۆره‌كه‌ش ناچێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، به‌مه‌ش خۆدزینه‌وه له‌و باجه زۆره و بابه‌تی قاچاخچێتی سه‌رهه‌ڵده‌دات".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "بازرگانێك بۆئه‌وه‌ی ئه‌و باجه زۆره نه‌دات، په‌نا ده‌باته به‌ر تۆڕه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی قاچاخ، له‌بری ئه‌وه‌ی 4.000 (چل هه‌زار) دۆلار بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕێكده‌كه‌وێت 15.000 (پانزه هه‌زار) دۆلار ده‌دات، به‌مجۆره هه‌م نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتی زۆر ده‌بێت، هه‌م پاره‌كه‌ش ناچێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، كه‌واته حكومه‌ت چی قازانجێكی كرد له‌م باجه زۆره جگه له قازانج و ده‌ستكه‌وت بۆ تۆڕ و گروپه‌كانی قاچاخ و ته‌نسیق".
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی مریشك، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌كرد كه چاره‌سه‌ر به دو ڕێگا ده‌كرێت و ئاشكرایكرد، "یه‌كه‌م ده‌بێت حكومه‌ت سیاسه‌تی هاوسه‌نگیی له‌نێوان هاورده و به‌رهه‌می خۆماڵی په‌یڕه‌و بكات، كاتێك ده‌زانێت نرخی پێداویستییه‌ك له بازاڕدا به‌رزبوه‌ته‌وه، ڕێگه به هاورده بدات به‌پێی پێویست هه‌م نه‌هێڵێت نرخ زۆر به‌رزبێته‌وه، هه‌میش ڕێگه‌ش نه‌دات به‌رهه‌می هاورده، زیان له به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنی ناوخۆیی بدات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، رێگای دوه‌م سه‌پاندنی باجه كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئابوریی بێت نه‌ك له گۆتره، باج دانان له‌سه‌ر هه‌ر شتێك ده‌بێت ئامانجه‌كه‌ی ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی بێت نه‌ك ته‌نها پاره كۆكردنه‌وه، بڕی باج ده‌بێت ئه‌وه‌نده بسه‌پێندرێت كه بازرگانه‌كان خۆیان له دانی نه‌دزنه‌وه و ڕێگای نامه‌شروع بۆ هێنانی كاڵا و پێداویستی نه‌گرنه‌به‌ر.