2021-04-01   411     
چەندین بڕیاری نوێی سەبارەت بەڕێگریکردن لەتەشەنەسەندنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنای نوێ لەهەرێمی کوردستان دەرکران، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر کە هاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنایە لەهەرێمی کوردستان باس لە هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارە نوێیانە دەکات و دەڵێت: "ئه‌و بڕیارانه‌ی که دراوه پێویسته جێبه‌جێ بکرێت وه‌کو خۆی چ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه چ له‌لایه‌ن لایه‌نه حکومییه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا هاوکاربن به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ناگه‌ینه دۆخێکی مه‌ترسیدار ناگه‌ینه ئه‌و دۆخه‌ی که‌ترسمان لێی هه‌یه".
ئاوێنە::به‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "بێگومان ناتوانین بڵێین دۆخه‌که مه‌ترسیداره به‌ڵام دۆخێکی هه‌ستیاره پێویسته ئاگاداری خۆمان بین، ئاگاداری ده‌وروبه‌رمان بین رێکاره‌کانی خۆپارێزی پێویسته جێبه‌جێ بکرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌دراوه پێویسته جێبه‌جێ بکرێت وه‌ک خۆی چ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه چ له‌لایه‌ن لایه‌نه حکومییه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا هاوکاربن به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ناگه‌ینه دۆخێکی مه‌ترسیدار ناگه‌یه‌نه ئه‌و دۆخه‌ی که‌ترسمان لێی هه‌یه هیوادارین هاوڵاتیانیش به‌ده‌نگ بانگه‌واز و هۆشداریه‌کانی ئێمه‌وه بێن ئه‌و رێکارانه‌ی پێویسته جێبه‌جێی بکه‌ن به‌تایبه‌ت به‌ستنی ماسک و دروستنه‌کردنی قه‌ره‌باڵغی".
نەبەز عەبدولحەمید ئەوەشی وت: "هه‌موو بڕیارێک که ده‌درێت دوای گوێگرتن له راپۆرتی ته‌ندروستیه، لایه‌نی ته‌ندروستی واقیعه‌که روونده‌کاته‌وه هه‌موو بڕیاره‌کانیش په‌یوه‌ستن به‌واقیعی ته‌ندروستی ئایا چۆنه، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که ئارام بێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه بڕیاره‌کان سوکترن بەڵام بارودۆخه‌که چه‌ند خراپ بێت ئه‌وه‌نده بڕیاره‌کان توندتر ده‌بێت بۆیه له‌سه‌ر کات و ساتی ئه‌وکات ده‌وه‌ستێت له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیارانه دوو ڕۆژی تر سوک بکرێت و له‌وانه‌شه گران بکرێت".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی رێکارەکان وەک دەوترێت لە هەولێر توندترە بەڵام ژمارەی تووشبووان لە پارێزگاکانی تر زیاترە؟ لەوەڵامدا قایمقامی هەولێر وتی: "هەموو رێنماییەکان له هه‌ولێر جێبه‌جێکراوه، به‌یانی ژماره 52 که له 24-10-2020 ده‌رچوو باس له‌سزادانی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که سه‌رپێچی ده‌که‌ن و ماسک نابەستن ژیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه پێویسته رێکاره‌کان به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر و سزابدرێن جێبه‌جێ کراوه تا ئێستا".
نەبەز عەبدولحەمید، ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕیاره‌کان که له‌لیژنه‌ی باڵا ده‌رده‌چن بۆ هه‌موو کوردستانه بۆیه پێویسته له‌هه‌موو کوردستان جێبه‌جێ بکرێت، من باسی هه‌ولێر ده‌که‌م ئێمه هه‌رده‌م هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و بڕیارانه که‌ده‌رده‌چێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ک خۆی جێبه‌جێی بکه‌ین من ئه‌و زانیاریه‌ش راست بکه‌مه‌وه، ده‌توانم بڵێم هه‌ولێر ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه سه‌یری بکه‌ین له‌زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌کان که‌متره، سه‌یری ژماره ناکرێت که رۆژانه ئه‌وه‌نده تۆمارده‌کرێت به‌ڵکو سه‌یری رێژه‌که ده‌کرێت، ئێستا رێژه‌ی توشبوون بە کۆرۆنا لە 11% یه له‌هه‌ولێر، به‌ڵام له‌چه‌ند پارێزگایه‌کی تری کوردستان و شارێکی تر کوردستان رێژه‌که زۆر زیاتره له‌و ژماره‌یه به‌ڵام ژماره‌ی پشکنین زۆره له‌هه‌ولێر، ئه‌و پشکنینانه‌ی رۆژانه ده‌کرێت ژماره‌ی زۆرتره له‌شوێنه‌کانی تر".
دەربارەی ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی قایمقامی هەولێر وتی: "وه‌ک باسمکرد هه‌موو شتێک بۆ کات و ساتی خۆیه‌تی و له‌سه‌ر بارودۆخه‌که ده‌وه‌ستێت هیوادارین هاوڵاتیان هاوکارمان بن، چه‌ندێک هاوڵاتی هاوکار بێت ئه‌وه‌نده ده‌توانیین باشتر کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که بکه‌ین هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌که له‌بارودۆخێکه پێویسته هه‌موومان به‌هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌بکه‌ین و هه‌موومان ئاگاداری خۆمان و ده‌وروبه‌ری خۆمان بین و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که‌له‌وانه‌یه له‌کاتێکی ئاسایی، ئاسایی بێت به‌ڵام ئێستا کاته‌که‌ی ئه‌وه نییه وه‌ک دانانی پرسه و ئاهه‌نگه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک ژن گواستنه‌وه و مه‌ولود خوێندنه‌وه و ئه‌و جۆره گردبوونه‌وانه، ئێستا رێگه‌پێدراو نییه و باشیش نییه بۆ ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگه بۆیه پێویسته هاوڵاتی هاوکارمان بێت بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موولایه‌ک بتوانین بگه‌ینه بارودۆخێکی باشتر یاخود ئه‌و شه‌پۆله نوێیه تێپه‌ڕێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی یه‌که‌ممان تێپه‌ڕاند".
دەربارەی ئەگەری بڕیاری داخستنی مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزاندا؟ نەبەز عەبدولحەمید وتی: "ئه‌و بڕیارانه ده‌رچوون بۆ 10 ی مانگ به‌دڵنیاییه‌وه له‌دوای 10ی مانگیش کۆبوونه‌وه‌کانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنای هەرێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێی پێویست بڕیاره‌کان ده‌درێن".
دوێنێ چوارشەممە د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێرکاری لەشاری سلێمانی رایگەیاندبوو، "راگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە مەترسی ئەوەی هەیە منداڵ دووچاری کۆمەڵێک نەخۆشی دەکات کەکاریگەرییان چەند بەرامبەر زیاتر هەیە لە کۆرۆنا، دەشڵێت: "ئێستا من پێموایه دۆخەکە یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌کی ماوه کاتی ئه‌وه بێت پڕۆسەی خوێندنی بۆ رابگیرێت، به‌ڵام کێشه ئه‌وه‌یه که‌لێره بڕیار ده‌درێت ئیتر بڕیاری داخستنی خوێندنگاکان زۆر ئاسانه، به‌ڵام بڕیاری کردنه‌وه‌که‌یان زۆر قورسه، کێشه گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه".
بەڵام نەبەز عەبدولحەمید کە هاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنایە لە هەرێم دەربارەی بڕیاری راگرتنی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمەکە لەلایەن لیژنەکەیانەوە وتی: "ئێمه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وان تاکه لایه‌نن که بڕیار ده‌ده‌ن یاخود پێشنیاز ده‌که‌ن، لایه‌نی فه‌رمیشن بۆیه له‌وانه‌یه له‌ملاو له‌ولا خه‌ڵک قسه ده‌کات به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاکه لایه‌نی فه‌رمییه له هه‌رێمی کوردستان که بۆی هه‌یه پێشنیازی ئه‌و جۆره شتانه بکات".