سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق: نەخۆشخانەیەك لە سلێمانی دروست دەكەین
  2021-04-03       458       

سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق رایگەیاند، بە هاوكاری ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەك لە سلێمانی دروست دەكەین و تێچوی دروستكردنی نەخۆشخانەكەش دو ملیۆن یۆرۆیە.

ئاوێنە: سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، رایگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە وەك دیارییەك دەبێت بۆ خەڵكی سلێمانی و لە پاڵ نەخۆشخانەكانی دیكەدا، كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لەسەر بواری تەندروستی.

هەروەها ئەوەشی وت، كە دوای تەواوبونی پەتای كۆرۆنا دەكرێت سود لە نەخۆشخانەكە وەربگیرێت بۆ پێشوازیكردن لەو نەخۆشانەی كە توشی نەخۆشییە گوازراوەكان دەبن.

لای خۆیشییەوە د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی، ئەم نەخۆشخانەیە ئێمە لە سێكتەری چارەسەركردنی كۆرۆنادا دەباتە قۆناغی تر و گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ پارێزگای سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕو، ژمارەی قەرەوێڵەكانی نەخۆشخانەكە 100 قەرەوێڵە دەبن و بە ماوەی جێبەجێكردنەكەیشی ماوەیەكی كورتەو هیوادارم بەزوترین كات لایەنی جێبەجێكار، نەخۆشخانەكە تەواو بكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×