شێروان میرزا: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ گرێبه‌ستانه‌ى پێنج ساڵ حزمه‌تیان هه‌یه‌ ده‌كرێنه‌ هه‌میشه‌یی
  2021-04-03       578       

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا بڕگه‌یه‌ك جێگیركراوه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ گرێبه‌ستانه‌ى پێنج ساڵ حزمه‌تیان هه‌یه‌ ده‌كرێنه‌ هه‌میشه‌یی.

شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق  ڕاگه‌یاند، به‌پێى ناوه‌ڕۆكى بودجه‌ى ساڵى 2021 عێراق ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى خزمه‌تیان پێنج ساڵ و زیاتره‌ و به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست دامه‌زراون ده‌كرێنه‌ فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی.

وتیشى، له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021 ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ دیارینه‌كراوه‌ كه‌ پیویسته‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێن.

پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 په‌سه‌ندكراوه‌و فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان له‌ عێراق و هه‌رێم چاوه‌ڕێن بودجه‌ بخرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×