تەندروستی هەرێم: لە 24 سەعاتی رابردودا زیاتر لە هەزار توشبوی كۆرۆنا تۆماكراون
  2021-04-04       770       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزار 14 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 13 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا نۆ هەزارو 427 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك یەك هەزارو 14 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 374 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 13 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 7 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە...


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×