نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2021-04-05       895       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، نرخی نەوت نزیكەی لەسەدا 5ی بەهای خۆی لەدەستداو لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 61.85 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە دوێنێوە زیاتر لە 3 دۆلار دابەزیوەو نزیكەی لەسەدا 5ی بەهای خۆی لەدەستداوەو لە ئێستاشدا نرخی یەك بەرمیل بۆ 61.85 دۆلار دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس زیاتر لە 3 دۆلار دابەزیوەو زیاتر لە لەسەدا 5ی بەهای خۆی لە دەستداوەو لە ئێستادا بە 58.28 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی رۆیتەرز هۆكاری دابەزینی بەهای نەوت بۆ بڕیاری ئۆپیك پڵە بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت و هەروەها بەرزبونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران دەگەڕێتەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردو وڵاتانی ئۆپیك پڵەس رێككەوتن لەسەرئەوەی لە مانگی ئایارەوە تاوەكو مانگی تەمموز هەناردەی نەوت زیاد بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×